Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە کەلار دەروازەیەکی مێژوویی بە تەمەن 1700 ساڵ دۆزرایەوە

هونەر حەمید

هونەر حەمید

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە قەزای کەلار، دەروازەیەکی مێژوویی لە قووڵایی 9 مەتر لەژێر زەوی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 1700 ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.

شوێنەوارەکە دەروازەی پشتەوەی "جۆگەی گاورە"یە لە خڕی حەمەی کەریم، کە جۆگەیەکی ئاودێریی 30 کیلۆمەتری بووە و لە سەردەمی شاپووری گەورە، دەیەمین پاشای ساسانی، بۆ ئاودانی دەشتی گەرمیان دروست کراوە.

محەمەد عەلی، لە بەشی راگەیاندنی شوێنەواری گەرمیان، بە رووداوی گوت: "ئەم دەروازەیە دەیسەلمێنێت کە ئەم شارە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە."

دۆزینەوەکە لەکاتی کارکردنی کەرتی تایبەت بووە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکان، ناوچەکە وەک شوێنێکی شوێنەواریی پارێزراو بمێنێتەوە.

سەباح جاف، مامۆستای زانکۆ و شارەزای مێژوویی، ئەم هەنگاوە بە "نموونەیەکی دەگمەنی هەماهەنگی لەنێوان کەرتی وەبەرهێنان و پاراستنی شوێنەوار" دادەنێت و دەڵێت: "مانەوەی ئەم دەروازەیە لەنێو پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا، ناسنامەی مێژوویی شارەکە دەپارێزێت."

لەسەر دیواری دەروازەکە 30 هێمای جیاوازی سەردەمی ساسانی هەڵکۆڵدراون کە بە "هێمای بەردتاشان" ناسراون. ئەو هێمایانە لەلایەن وەستا و کرێکارانەوە بۆ دیاریکردنی بڕی بەردی بەکارهاتوو، رۆژانی کارکردن و وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بەکار هاتوون.

دۆزینەوەی "دەروازەی جۆگەی گاور" دەبێتە بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و ئاوەدانیی نوێ، دەتوانن هاوشان بن لەگەڵ پاراستنی رەگ و ریشەی مێژوویی شارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە