رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی سارا موسحین و سازگار فایەق ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە رەوتی هەڵوێست بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەماندا کرد، هەڵوێست بڕیاری دوورخستنەوەی دا.
رۆژی چوارشەممە، 4-11-2026 پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست بڕیاری بەشدارینەکردنی دابوو، بەڵام لە کۆی چوار پەرلەمانتاریان، دووانیان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کرد.
رەوتی هەڵوێست لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئەم دوو پەرلەمانتارە بە هەردووکیان تەنیا (هەزار) دەنگیان هێناو بە کۆتا دەرچوون".
لە راگەیێندراوەکەی هەڵوێستدا هاتووە، "دروشمی بانگەشەی ئێمە تەسلیم نەبوون بوو بەم دەسەڵاتە، ئێستاش دەنگی خەڵکی ناڕازی ببەن و تەسلیمی ئەو دەسەڵاتەی بکەن، زۆر کەس بوون بە مێژوو، پۆست و پارەیان دەستکەوت، بەڵام متمانە و کەسایەتیان لەدەستدا".
دوای زیاتر لە دوو ساڵ، بەبەشداریی 52 پەرلەمانتار پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە و سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژێردرا.
دەستەی سەرۆکایەتیی بەمشێوەیە هەڵبژێردرا:

ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمان
رامی نووری، جێگری سەرۆکی پەرلەمان
مونا قەهوەچی، سکرتێری سەرۆکی پەرلەمان
.jpg&w=3840&q=75)

