رووداو دیجیتاڵ
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
کاژێر 11:00ی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، زەنگی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لێدرا و بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، 52 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون، واتە رێژەی یاسایی تەواو کراوە و 1+50ی تێپەڕاند.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە هەڵبژێردرا:
- ڤالا فەرید، پەرلەمانتاری پارتی، وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، 52 دەنگ.
- رامی نووری، پەرلەمانتاری کریستیان لە بازنەی هەولێر، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، 52 دەنگ.
- مونا نەبی قەهوەچی، پەرلەمانتاری پارتی چاکسازیی تورکمانی، وەک سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا، 52 دەنگ.

سەبارەت بەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کردووە، رووداو زانیویەتی، سەرجەم پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنی پارتی کە ژمارەیان 39 کەسە بەشدارییان کردووە. هاوکات ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمان و کریستیان و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنەکان بەشدارییان کردووە جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان.


.jpg&w=3840&q=75)