کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

کوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی گرنگ دەکەن
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی گرنگ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێن، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەن کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ دەکات.


رەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانیی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی چوارشەممە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێ بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ لە پێکهاتەی تورکمان."

هاوکات پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رێگەی گرووپی ئەنجوومەنەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە کاژێر 4:00ـی ئێوارەی سبەی چوارشەممە، دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ."

سەبارەت بە بەربژێرانی بەرەی تورکمانی بۆ پۆستەکە، پەروین فاتیح ئاماژەی بەوە کرد کە لەنێو بەرەی تورکمانیدا ناوی دوو بەربژێر ناویان دێت، ئەوانیش ماردین گۆک کایا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی و قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانین؛ روونیشیکردەوە کە دەگوترێت قەحتان وەنداوی بەربژێری سەرەکییە، بەڵام تاوەکو دوایین ساتەکان ئەگەری گۆڕانکاری لە ئارادایە.

لەبارەی ئەحمەد رەمزی، کە پێشتر وەک یەکێک لە بەربژێرەکان ناوی دەهات، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا گوتی: "ئەحمەد رەمزی لە بەربژێربوون کشاوەتەوە، چونکە وەک ئەندامی ئەنجوومەن دەمێنێتەوە. ئەگەر ئەو هاووڵاتییە ببێتە پارێزگار، بەهۆی رێککەوتنەکانەوە کەمتر لە دوو مانگ لە پۆستەکە بەردەوام دەبێت و دواتر پۆستەکە دەدرێتەوە پێکهاتەی عەرەب، بۆیە پێی باش نەبووە بۆ ئەو ماوە کورتە پۆستی ئەندامێتیی ئەنجوومەن لەدەستبدات."

بانگهێشتەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، هاتووە: "پشتبەستن بە مادەی 38/ یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بانگهێشتی جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەن دەکرێ بۆ بەستنی دانیشتنی بەپەلە (نائاسایی)ـی ژمارە 28 لە کاژێر 4:00ـی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2026 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بە مەبەستی کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک."

رۆژی 16ی نیسانی 2025، رێبوار تەها پۆستی پارێزگاری کەرکووکی رادەستی تورکمان کرد و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک محەممەد سەمعانی بە پارێزگار هەڵبژارد. رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2026، محەممەد سەمعان لە پەرلەمانی عێراق بە وەزیری دەوڵەت هەڵبژێردرا و سوێندی دەستووریی خوارد. 

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 کورسی پێکدێ: کورد خاوەنی 7 کورسییە (5 کورسی یەکێتی و 2 کورسی پارتی)، پێکهاتەی عەرەب 6 کورسی، تورکمان 2 کورسی، هەروەها کورسییەکی کۆتای کریستیان کە نزیکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. 

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆبوونەوەیەکدا لە هۆتێل رەشید لە بەغدا، بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێک لە ئەندامانی پێکهاتەی عەرەب، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. 

لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەن دەستنیشان کران، کە لەلایەن بەشێکی ئەندامانی عەرەبەوە بریتی لە رەعد ساڵح، محەممەد حافز و زاهیر عاسی پشتیوانییان لێکرا. رۆژی 16ی نیسانی 2025، رێبوار تەها پۆستی پارێزگاری کەرکووکی رادەستی تورکمان کرد و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک محەممەد سەمعانی بە پارێزگار هەڵبژارد. 

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی گرنگ دەکەن
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی گرنگ دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە