کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بە بەشداریی 26 گرووپ، دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک دەستیپێکرد

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین13-11-2026
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

بە بەشداریی 26 گرووپ، دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک دەستیپێکرد

رووداو دیجیتاڵ

 بە دەهۆڵ و زوڕنا و کورتەشانۆیەک، گرووپێکی شانۆیی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامیان لە کەرکووک دەستپێکرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا 26 گرووپی شانۆیی لە 17 وڵاتەوە بەشدارن، لەو ژمارەیەش پێنج گرووپ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دوو گرووپ لە باکووری کوردستانەوە هاتوون.

شێرزاد رۆستەمی، شانۆکارێکی خەڵکی سنەیە و بە رووداوی گوت: "وەکو گرووپی شانۆیی گەلاوێژ لە شاری سنەوە هاتووین، دوو نمایشمان ئامادەکردووە کە یەکێکیان لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا نمایشکرا و ئەوەی دیکەش نمایشی گەلاوێژە کە بەشداریی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەی کردووە."

گرووپە شانۆییەکانی شارەکانی سنە، سەقز و بانە، ساڵانە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین شانۆ، باشترین ئەکتەر و باشترین سیناریۆی شانۆیی دەکەن.

کێشەکانی نێوخۆی ئێران، بەتایبەتی خراپیی دۆخی ئەمنی و ئابووری، لە شانۆی گرووپەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رەنگدانەوەیان هەبووە و لە رێگەی شانۆوە کێشەکانیان دەخەنەڕوو.

ئاکام ئەوین، دەرهێنەر، گوتی: "ئێمە میوانێکی تایبەتین و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووین، هەموو ئەو کێشانەی لە ئێران هەن، لەنێو ئەو شانۆیەدا و لە ماوەی 20 خولەکدا دەیخەینەڕوو. کێشەکان لەڕێگەی زمانی شانۆوە دەگەیەنین کە زمانێکی زۆر بەهێزە و خەڵک حەزی لێیەتی و بە شێوەی کۆمیدیی تەنزئامێز شانۆی سەرشەقام پێشکێش دەکەین."

شانۆکاران باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای کێشە و ئاستەنگەکان، بەردەوامن لە کاری هونەری.

کەژاڵ قەمری، شانۆکار، دەڵێت: "کێشەی شوێنی مەشق و پاڵپشتیی دارایی و شوێنمان هەیە. ئەگەر بمانەوێت شانۆیەک ئامادە بکەین، دەبێت شوێنی راهێنانمان هەبێت و هاوکاریی دارایی بکرێین، بۆیە دەرهێنەرەکە ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ و لە گیرفانی خۆی ئەو کارانە دەکات."

ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک، بەناوی "هەڵکەوت عەزیز"ـەوە کراوە و ماوەی سێ رۆژ دەخایێنێت. نمایشەکان هەموو جارێک لە شوێنێکی جیاوازی کەرکووک پێشکێش دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە