کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خۆپێشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر گرژیی لێکەوتەوە

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

14-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین14-11-2026
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندانێکی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر گرژیی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی پۆلیسێک بە زللـە لە یەکێک لە شۆفێرەکان دەدات. بە گوتەی شۆفێرەکان، دوو شۆفێری دیکەش دەستبەسەرکراون و بە زەبری هێز کۆتایی بە خۆپێشاندانەکەیان هێنراوە.


شۆفێرەکان لە دژی رێکار و رێگرییەکانی گومرگ و بازگەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی نێوان کەرکووک و هەولێریان داخست.

عەبدولباست تەها، یەکێک لە شۆفێرە خۆپێشاندەرەکان دەڵێت، "ئەمانە بەمەبەست وا دەکەن، خەڵک دوادەخەن و ئازاری شۆفێر دەدەن. شۆفێرێک لێرە دوو رۆژ لە نۆرەدا دەوەستێت، کە دەیەوێت رێگایەک بۆ دەربازبوون بدۆزێتەوە، دەیگرن و لێی دەدەن".

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، دەریدەخات پۆلیسێک بە زللـە لە شۆفێرێک دەدات. شۆفێرەکان دەڵێن، لەلایەن ئەفسەرانی پلە باڵاشەوە سووکایەتییان پێکراوە.

باسم جەعفەر، شۆفێرێکی دیکەیە و دەڵێت، "ئەفسەر بە پلەی عەقید و ملازم لە شۆفێر دەدات. دواتر بە یەخە رادەتکێشن و دەتخەنە نێو ئۆتۆمبێلەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی داوای مافی خۆمان دەکەین".

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکهێنرا و ئەو پۆلیسەی کە لە شۆفێرەکەی دابوو، بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستبەسەرکرا.

مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک قسەم کرد و پێم گوت ئەم بابەتە جێگەی قبووڵ نییە. ئەویش هەمان بۆچوونی منی هەبوو و راستەوخۆ بڕیاری دەستبەسەرکردنی پۆلیسەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەرکرد. ئێمەش لەسەر هێڵ دەبین تاوەکو ئەو پۆلیسە سزا دەدرێت".

رۆژانە بە دەیان بارهەڵگر بۆ ماوەی چەندین کاژێر لە نۆرەی دوور و درێژی گومرگ و بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک رادەگیرێن. هەندێکجار بەهۆی کارنەکردنی ئامێری سۆنارەوە، ناچار دەبن زیاتر لە رۆژێک لە نۆرەدا بمێننەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە