رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەم دۆخەی جەنگ لە ناوچەکە، کاریگەریی لەسەر گاز و سووتەمەنی دەبێت، بەڵام وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیایەک لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستی تەنگژە.
هێمن قادر، بە رووداوی راگەیاند، کۆمپانیایەک دەستپێشخەری کردووە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی تەنگژەی گاز، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش نەخشەڕێکەی وەرگرتووە و ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی رێگە لە سەرهەڵدانی تەنگژە بگرن.
هێمن قادر گوتی: "حکومەت ئاسانکاریی تەواو دەکات بۆ دروستنەبوونی تەنگژە، بەڵام ئەم دۆخەی ناوچەکە و راگیرانی کاری بەشێک لە کۆمپانیاکان، بێگومان کاریگەریی خۆی دەبێت."
جێگری پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دا لەوەی کە ئەگەر غاز یان سووتەمەنی کەمبکات، هیچ پەیوەندییەکی بە قۆرخکارییەوە نییە و رێگە بەوە نادرێت و رێگە بە هەر کۆمپانیایەکیش دەدەن بە هەر رێگەیەک غاز و سووتەمەنی هاوردە بکات یاخود بەرهەمی بهێنێت بەگوێرەی رێنماییەکان.


.jpg&w=3840&q=75)
