رووداو دیجیتاڵ
درۆن لەسەربانی ماڵێک لە گەڕەکی ژیانی هەولێر کەوتەخوارەوە و هاونیشتمانییەک بە رووداوی گوت، کەس بریندار نەبووە.
شاهێدحاڵێک دەڵێت، درۆنەکەی بینیوە و زیاتر لە مەترێک درێژ بووە، "سوپاس بۆ خوا کەس بریندار نەبووە و هەموو ئەندامانی ماڵەکەش سەلامەتن".
هاونیشتمانییەکی دیکە بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی گوت، درۆنەکە نەتەقیوەتەوە. باسی لەوەش کرد، درۆنەکە لەلای کەرکووکەوە بە ئاراستەی هەولێر هاتووە.
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

.jpg&w=3840&q=75)
