Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

قایمقامی سلێمانی: رێکار بۆ جێگیرکردنی نرخی سووتەمەنی دەگرینەبەر

محەممەد رەشید

محەممەد رەشید

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەشید
محەممەد رەشید18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە


رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی و هەوڵدەدەن لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە بەنزین و گازی ماڵان دابین بکەن، بۆ ئەوەی نرخەکان لە بازاڕدا جێگیر بن.

رۆژی شەممە 18-07-2026 فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی هەواڵەکانی کاژێر 10:00ی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "زۆرینەی بەنزینی بەنزینخانەکان بازرگانییە و لە پاڵاوگەکان و دەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێت؛ ئێمە هەوڵدەدەین لەگەڵ بازرگانەکان نرخەکە رێکبخەین بۆ ئەوەی چیدی گران نەبێت لەسەر هاونیشتمانییان."

لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا، نرخی هەر جۆرێکی بەنزین 100 دینار زیادی کردووە. ئێستا لە سلێمانی نرخەکان بەم شێوەیە:

بەنزینی نۆرماڵ: 1150 دینار.
بەنزینی موحەسەن: 1350 دینار.
بەنزینی سۆپەر: 1500 دینار.

سەبارەت بە گرانبوونی گازی ماڵان، فازڵ عومەر رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر راگیراوە، ئەوەش بڕی گازەکەی لە بازاڕدا کەمکردووەتەوە. قایمقامی سلێمانی گوتیشی، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەمان هەیە بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی گازی ماڵان بەسەر گەڕەکەکاندا بە نرخێکی جێگیر، بۆ ئەوەی رێگری لە قۆرخکاری بکەین."

قایمقامی سلێمانی دڵنیایی دایە هاونیشتمانییان کە هاوردەکردنی سووتەمەنی لە سنوورەکانەوە بەردەوامە و هەوڵدەدەن سەرچاوەکانی هاوردەکردن زیاد بکەن بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە یەک سەرچاوە نەبەستن.

فازڵ عومەر داوای لە خەڵک کرد نیگەران نەبن و گوتی، "ئەم تەنگژەیە کاتییە و بەرەو چارەسەر دەچێت. پێویست ناکات خەڵک قەرەباڵغی لەبەردەم بەنزینخانەکان دروست بکەن، چونکە ئێمە شەو و رۆژ لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی سووتەمەنی و بڕی پێویست دەگاتە هەموو گەڕەکەکان."

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە