Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

ژینەر ستار

ژینەر ستار

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە

رووداو دیجیتاڵ

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هۆشداریی دەداتە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێ، ئەگەر بە زوویی حکومەت پێکنەیەت، رەنگە بەغدا هەرێمی کوردستان لاواز بکات.

ئەمڕۆ هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2026 عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند: "لە رابردوودا گوتمان ئەم پەرلەمانە دیزاینكراوە و سەرپێ ناكەوێ و هەر بەوشێوەیەش دەرچوو كە پێشبینیمان بۆ كردبوو، هەربۆیە ئەگەر بە زووی حکومەتی نوێ پێکنەیەت، رەنگە بەغداد زیاتر کار لەسەر بچووکردنەوە و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بکات."

سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، عەلی باپیر گوتی: "ئەوەندەی من ئاگادار بم، دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر خراپە و بەو پێیەی هیچ کام لە دامودەزگاکان رەوایەتییان نەماوە و چیدیکە حکومەتی فیدراڵ بەم دۆخە رازی نابێت."

لە وەڵامی مستەفا گۆڕان، پەیامنێری رووداودا سەبارەت بەوەی دەستپێشخەری هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت، عەلی باپیر گوتی:  لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانیشتووین، وا پێدەچێ هەندێک جووڵەی دیپلۆماسییان هەبێ. ئومێدم وایە زیاتر کات لەدەست نەدەین و زیاتر بەجێ نەمێنین"

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستە هەوڵ بدەین گرێی دەستان چیدیکە نەخەینە ددانان و پێویستە لەنێو خۆماندا دەستی یەکدی ماچ بکەین، نەوەک چاوەڕێ بین خەڵکی دیکە دەستی خۆیمان پێ ماچ بکات، هەر لایەنێکیش خۆی بە دڵسۆزتر دەزانێ بۆ کوردستان پێویستە زیاتر دەستپێشخەری بکات."

لە لێدوانە رۆژنامەڤانییەکەدا کە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بۆی سازکرابوو، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: "خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێمی کوردستان، پێویستە بە خۆماندا بچینەوە و تەبا بین تاوەكو هەرێمەكەمان چیدیکە بێهێز نەكرێ."

لە بارەی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هۆشداری دا گوتی: ئەگەر لایەنەکان لە ناوخۆ تەبا نەبن، لەلایەن بەغداوە کاری زیاتر لەسەر بچووکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێ".

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە