Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک لە پارکی شار لە هەولێر چەترەکەی هەڵداوە و بە ژێر باراندا دەڕوات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک لە پارکی شار لە هەولێر چەترەکەی هەڵداوە و بە ژێر باراندا دەڕوات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان دەبارێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەرجەم دەرچووانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەرجەم دەرچووانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت. کەشناسێک پێشبینی دەکات، یەکەم شەپۆلی بارانی بەهێز و سەرتاسەریی ئەم وەرزە بکەوێتە کۆتایی ئەم مانگەوە.

ئەمڕۆ هەینی 23-10-2026 کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. هەروەها سبەی کەشوهەوا هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، پێشبینیکاری کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی 23-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم رۆژانە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، چڕبوونەوەی هەوری نێوخۆیی هەیە و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بارانی کەم و لاواز دەبارێت، بۆ 25ـی مانگ هەمان کەش دەبێت، بەڵام بارانی گشتگیر و بەهێز تاوەکو کۆتایی مانگ نابارێ".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی شاڵاو هیدایەت: "کۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتاکانی مانگی داهاتوو، یەکەم شەپۆلی بەهێزی باران روودەکاتە ناوچەکانمان، ئەویش بەهۆی جێگیربوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی زەبەلاح لەسەر ناوچەکانی خۆرئاوای ئەورووپا. مانگەکانی 11 و 12ـی ئەم ساڵ بارانی باش دەبارێ".

بەگوتەی ئەو شارەزایەی کەشوهەوا، لە کۆتایی ئەم مانگە بۆ نێوەڕاستی مانگی داهاتوو لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواو دەدات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی ناوخۆ: هیچ درۆن و یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە هەرێمی کوردستان نییە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەرجەم دەرچووانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەرجەم دەرچووانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە