Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی پرۆژەی رووناکی و دەستی کەسێک کە پارە دەدات.

لۆگۆی پرۆژەی رووناکی و دەستی کەسێک کە پارە دەدات.

هەواڵە ناوخۆییەکان

خاوەنکارێک لە هەولێر: پارەم داوە و 15 رۆژە بێ کارەبام

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دووکاندارێکی ناوچەی پیشەسازیی باشووری شاری هەولێر، دەڵێت، سەرەڕای قەرزی رووناکی لەسەر بووە و پارەکەی داوە، بەڵام نزیکەی 15 رۆژە بەهۆی بڕانی کارەباکەیەوە کارەکانی پەکخراوە. هەفتەی رابردوو تیمی پڕۆژەی "رووناکی" رایانگەیاند: "کێشەکە چارەسەر بووە و بەڵێن دەدەن هەر ئەمڕۆ کارەبای بۆ بگێڕنەوە." بەڵام تاوەکو ئێستا کارەبای بۆ نەگەڕاوەتەوە.

ئالان، کە تەعدیلچییە لە پیشەسازیی باشوور، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە 4ـی ئەم مانگەوە بە گرێبەست ئەم دووکانەم گرتووە کە پێشتر کرێچی تێدابوو. لە شەشی تەممووزدا 266 هەزار دینار قەرزی پێشووی کارەباکەم لە یەکەی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر-1 لە گەڕەکی کوردستان بە تەواوی واسڵ کردووە."

ئەو دووکاندارە ئاماژە بە زیانە داراییەکانی دەکات و دەڵێت: "نزیکەی دە رۆژە کارەبامان نییە. چوار شاگردم هەیە کە دەبێت رۆژانە پارەیان بدەمێ، کرێی دووکانم لەسەرە و هیچ ئیشێکیشم پێ ناکرێت. لەم گەرمای هاوینەدا ناچارین بە موەلیدەی سەفەری کار بکەین و ژیانمان نەماوە. چەندین جار پەیوەندیمان بە هێڵی گەرمی (1992)ی پڕۆژەی رووناکییەوە کردووە، بەڵام تەنیا بەڵێن دەدەن و کارەباکەمان بۆ هەڵناکەنەوە."

دوای بەدواداچوونی رادیۆی رووداو بۆ کێشەی ئەم هاووڵاتییە، تیمی "پڕۆژەی رووناکی" بە رووداویان رایگەیاند: "دووکانەکە پێشتر بەهۆی نەدانی پارەوە کارەباکەی بڕدرابوو. دوای ئەوەی هاوبەشەکە قەرزەکەی داوەتەوە، ئێستا فەرمانی لێدانەوەی کارەباکەی بۆ دەرچووە."

سەبارەت بە دواکەوتنی گەڕانەوەی کارەباکەی، تیمی "پڕۆژەی رووناکی" دەڵێن: "بە گشتی دوای دانەوەی پارە، لە ماوەی 14 خولەک تاوەکو چەند کاژێرێک کارەباکە هەڵدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کێشەیەکی هونەری یان سیستمی هەبێت کاتێکی زیاتر دەخایەنێت. کێشەی ئەم بەڕێزە ئێستا چارەسەر کراوە و بابەتەکەمان دووبارە بەرزکردووەتەوە؛ بە دڵنیاییەوە هەر ئەمڕۆ بە زووترین کات کارەباکەیان بۆ دەگەڕێتەوە."

ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "هەرچەندە ئەو رۆژە بەڵێن بوو کارەبای دووکانەکەم بگەڕێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەبامان نەگەڕاوەتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە