Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر

زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەشێک لە خوێندکارانی پزیشکیی ددان لە زانکۆی تیشک: بە ئەنقەست دەمانکەوێنن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی قۆناخەکانی چوارەم و پێنجەمی کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر، گلەیی لە بارودۆخی خوێندنیان دەکەن و دەڵێن، زانکۆکە بارگرانییەکی زۆری دارایی خستووەتە سەر شانیان؛ سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: "با داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بکەن، لێکۆڵینەوە دەکەم."

خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی ددان لە رێگەی رادیۆی رووداوەوە دەنگی خۆیان گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رایانگەیاند، زانکۆکە ناچاریان دەکات لە وانە پراکتیکییەکاندا خۆیان نەخۆش بدۆزنەوە. نوێنەری خوێندکاران گوتی: "زۆربەی نەخۆشەکان دەزانن ئێمە ناچارین، بۆیە پارەی چارەسەرەکان نادەن و ئێمە ناچارین لە گیرفانی خۆمان پارەیان بۆ بدەین."

بە گوتەی خوێندکاران، کڕینی کەرەستە و پێداویستییەکانی کلینیک لەسەر ئەرکی خۆیانە و زانکۆ تەنیا ماسک و دەستکێش و بەنج دابین دەکات. ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوە کرد کە: "مانگانە نزیکەی 150 بۆ 200 هەزار دینار خەرج دەکەین، کە دەکاتە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار لە ساڵێکدا بۆ هەر خوێندکارێک."

جگە لە لایەنی دارایی، خوێندکاران گلەیی لە نمرەکانیشیان دەکەن و دەڵێن، لە کاتێکدا لە بەشی پراکتیکی دەرچوون، بەڵام لە تاقیکردنەوەی نووسیندا نمرەی وایان بۆ دانراوە کە بکەون. هەروەها دەڵێن: "کاتێک داوای بینینی دەفتەری تاقیکردنەوە یان چانسی سێیەم دەکەین، رەتدەکرێتەوە و هەڕەشەی فەسڵکردنمان لێدەکرێت."

سەرۆکی زانکۆ: با داواکاریی فەرمی بهێنن

لەسەر ئەم کێشانە، دکتۆر ئیدریس هادی، سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئەو پێشتر ئاگاداری ئەو کێشانە نەبووە و هیچ داواکارییەکی فەرمیی پێنەگەیشتووە.

دکتۆر ئیدریس هادی گوتی: "با خوێندکاران داواکارییەکی فەرمی بنووسن و رۆژی دووشەممە بۆم بهێنن؛ من لێکۆڵینەوەی ورد لە کێشەکانیان دەکەم و ئەوەی هەقیان بێت بۆیان جێبەجێ دەکەم."

خوێندکاران ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەر خوێندکارێک بخرێتە خولی هاوینە، دەبێت بڕی 350 هەزار دیناری دیکە بە زانکۆ بدات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کرێی ساڵانەی خوێندن لەو زانکۆ ئەهلییانەدا خۆی لە ئاستێکی بەرزدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە