Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەهۆی پڕکردنی بوتڵی گاز؛ 10 بەنزینخانە لە هەولێر داخران

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و پڕکردنی بوتڵی گازی ماڵان، 10 بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران.

رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "10 بەنزینخانە داخران بەهۆی ئەوەی گازی ماڵانیان فرۆشتبوو. ئێمە لە هەموو بەنزینخانەکانمان قەدەخە کردووە کە گازی ماڵان بفرۆشن، چونکە ئەوان تەنیا دەتوانن گاز بکەنە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە، نەک بوتڵی گاز پڕ بکەن."

لەبارەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی خاوەن بەنزینخانەکان، ئاماژەی بەوە کرد: "پێشتر هەموومان ئاگادار کردبوونەوە، بەڵام لە ماوەی 3 رۆژدا ئەو 10 بەنزینخانەیە پابەند نەبوون، بۆیە بڕیاری داخستنیان دراوە."

سالار محەممەد گوتی: "بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبن و هەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت، چونکە فرۆشتنی گاز بەو شێوەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی گاز، بۆیە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە."

لێپرسراوی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت: "دابەشکردنی گازی ماڵان رێکخراوە، ئێمە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆمان هەیە کە لەناو گەڕەکەکاندا دەگەڕێن و بە کارتی ئەلیکترۆنی گاز بەسەر ماڵاندا دابەش دەکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە