Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە زاخۆ 20 فەرمانبەری تاپۆ نزیکەی شەش مانگە بێ مووچەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 20 فەرمانبەری کرێی رۆژانە لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ (تاپۆ)، زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش دەڵێت: کێشەکەیان لە وەزارەتی داراییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەبێت.

ئەو فەرمانبەرانە دەڵێن دوایین مووچە کە وەریانگرتبێت، مووچەی مانگی شوباتی رابردوو بووە. یەکێک لە فەرمانبەرەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە 20 فەرمانبەرین و لە مانگی ئاداری رابردووەوە هیچ مووچەیەکیان پێ نەداوین، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی کرێی رۆژانە لە فەرمانگەکانی دیکەی وەک تەندروستی و گەشتوگوزار مووچەکانیان وەرگرتووە."

ئەو فەرمانبەرە ئاماژە بە دۆخی نالەباری داراییان دەکات و دەڵێت: "بژێوی ژیانمان خراپە؛ مووچەی مانگانەی ئێمە 350 هەزار دینارە، بەشێکمان کرێنشینین و ناچارین دوای دەوامی فەرمی کارێکی دیکە بکەین بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانمان."

عەگید حەسەن قاسم، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی زاخۆ بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند: "کێشەی ئەو 20 فەرمانبەرە لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوودا چارەسەر دەبێت. نووسراو و داواکارییەکەیان چووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری و چاوەڕوانی رەزامەندیی دارایی دەکەین."

بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی زاخۆ روونیکردەوە کە مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانە بە تەواوی خراوەتە سەر سیستمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی دارایی (KFMS) و گوتی: "کارەکان بە سیستمی ئەلیکترۆنی رەوانە کراون و ئەوانیش زوو وەڵام دەدەنەوە. راستە هی فەرمانبەرانی ئێمە کەمێک دواکەوت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی هەموویان چارەسەر دەبێت و مووچەکانیان وەردەگرن."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە