Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستیپێکردەوە و رۆژانە 600 کۆڵبەر هاتووچۆ دەکەن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، کۆڵبەری دەستیپێکردووەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاتنی زیارەتکاران بە دەروازەکەیاندا بۆ کەربەلا دەستی پێکردووە.


دوای ئەوەی 07ـی تەمموز هاتووچۆی کۆڵبەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگیرا و رێگە نەدرا رۆژانە بێنە هەرێمی کوردستان و بە کۆڵ شتومەک بگوازنەوە، جارێکی دیکە دەستی پێکردەوە.

عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتووچۆی کۆڵبەری دەستیپێکردوەتەوە. ئێستا رۆژانە مۆڵەت بە 600 کۆڵبەر دەدرێت لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە کۆڵ بگوازنەوە".

لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی 2025ـەوە زیاتر لە 10 هەزار دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە کارتی کۆڵبەرییان بۆ کرا و بەشێوەیەکی فەرمی هاتووچۆیان دەکرد، بەڵام لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کاری کۆڵبەری سەرەتای ئادار راگیرا تاوەکو 20ـی حوزەیران دەستپێکردەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران گوتی: "هۆکاری راگرتنی کۆڵبەری لە چەند رۆژی رابردوودا ئامادەکاری بوو بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن. ئامادەکارییەکان تەواو کران و کۆڵبەری دەستیپێکردەوە".

ئەو هاونیشتمانییانەی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دێنە هەرێمی کوردستان و شتومەک دەگوازنەوە، زۆرینەیان قوماش و چایی دەبەن.

عەبدولوەهاب مەحموود گوتی: "دۆخی دەروازەکە ئێستا تەواو ئاساییە. جگە لە هاتووچۆی کۆڵبەری، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانیش بەردەوامە".

لەبارەی هاتنی زیارەتکارانەوە بە دەروازەکەدا و چوونیان بۆ کەربەلا، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران گوتی: "هاتنی زیارەتکاران دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا تەواو قەرەباڵخ نەبووە".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە