Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە سلێمانی زیاتر لە 3000 خانەنشین جیاوازیی مووچەی 6 مانگیان وەرنەگرتووە

محەممەد رەشید

محەممەد رەشید

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەشید
محەممەد رەشید20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 3,394 خانەنشین جیاوازیی مووچەی شەش مانگیان وەرنەگرتووە کە بڕەکەی زیاتر لە 7 ملیار دینارە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیستەکان نێردراون بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، ژمارەیەک لە خانەنشینانی سنووری سلێمانی بۆ داواکردنی مافەکانیان بەشداری هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداویان کرد کە ئارێز خالید لە ستۆدیۆی سلێمانییەوە پێشکێشی کرد.

سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان لە بووڵتەنەکەدا رایگەیاند، زاراوەی "جیاوازیی مووچە" لە یاسادا نییە و بۆ داپۆشینی کێشەکە داهێنراوە، لە کاتێکدا ئەوە "مووچەی دابەشنەکراوی خانەنشینانە". ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی خانەنشینبوونی سێ ساڵی تەمەن پێکەوە لە 2025دا، مامەڵەکان دواکەوتوون و هەندێک خانەنشین زیاتر لە ساڵێکە مووچەیان وەرنەگرتووە.

جەلال، ئەفسەرێکی خانەنشینە و یەکێکە لەو خانەنشینانە و گوتی: "12 مانگ مووچەم وەرنەگرت کە بڕەکەی نزیکەی 11 ملیۆن دینارە. بۆ دابینکردنی بژێویم ئۆتۆمبێلەکەم فرۆشتووە و قەرزێکی زۆرم لەسەرە. هاوڕێیەکەم کە ئەفسەر بوو، بەهۆی نەبوونی پارەی چارەسەرەوە کۆچی دواییکرد."

شەعبان چەلەبی، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لە ساڵی 2025دا مامەڵەی 26 هەزار خانەنشینمان تەواو کردووە، بەڵام لیستەکانی کۆتایی ساڵ کە نێردران بۆ بەغدا، حکومەتی عێراق بە بیانووی پەسندنەکردنی بودجە خەرجی نەکردن."

ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە کە ئەگەر مامەڵەی خانەنشین کێشەی نەبێت، لە 48 کاژێردا تەواو دەبێت، بەڵام زۆربەی کێشەکان لە فەرمانگەکانەوەیە یان بەهۆی نەبوونی پارەوەیە لە بەغداوە.

سادق شێخ عوسمان دەڵێت، لەسەر دابەشنەکردنی مووچەی خانەنشینان، سکاڵا تۆماردەکەن، بۆ ئەوەی مافی خانەنشینان پێشێل نەکرێت، چونکە ئێستا مانگانە ژمارەیەکی زیاتری خانەنشین مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت و بەو شێوەیەش بڕە پارەیەکی زیاتری خانەنشینین خەرج نەکراوە.

داتاکانی خەرجنەکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی لە ساڵی 2026:

کانوونی دووەم: 1,219 خانەنشین (2,461,301,679 دینار)
شوبات: 419 خانەنشین (539,927,181 دینار)
ئادار: 416 خانەنشین (707,154,683 دینار)
نیسان: 339 خانەنشین (629,396,666 دینار)
ئایار: 637 خانەنشین (1,579,856,545 دینار)
حوزەیران: 364 خانەنشین (957,393,498 دینار)

کۆی گشتی: 3,394 خانەنشین بڕی 7,055,021,252 (حەوت ملیار و پەنجا و پێنج ملیۆن) دیناریان لای حکومەتە و تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە.

یەکێتیی خانەنشینان هۆشداری دەدات کە ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن، چونکە مانگانە ژمارەی ئەو کەسانەی مووچەیان بۆ نابەسترێت لە زیادبووندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە