Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی ئیدارەی راپەڕین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی گشتیی ئیدارەی راپەڕین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نەخشەی زیاتر لە 1600 پارچە زەویی فەرمانبەران لە حاجیاوا و چوارقوڕنە پەسند کران

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەردەوامە، نەخشەی 800 پارچە زەوی لە حاجیاوا پەسندکراوە. سەرۆکی شارەوانییەکانی راپەڕینیش رایگەیاند، ئەمڕۆ نەخشەی 824 پارچە زەوی لە چوارقوڕنە پەسند دەکەن.

رێباز پیرۆت، سەرۆکی شارەوانییەکانی راپەرین، ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "قۆناخی نەخشەی کەرتی بۆ بەشێک لە پارچە زەوییەکانی چوارقوڕنە و حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین تەواو بووە و دەست بە قۆناخی داهاتوو دەکەین کە دابەشکردن و یەکخستنە."

وەک رێباز پیرۆت ئاماژەی پێکرد، جگە لەو 824 پارچە زەوییەی ئەمڕۆ پەسندی دەکەن، ئێستا 400 پارچە زەوی لە چوارقوڕنە ئامادەن بۆ دابەشکردن.

بە گوتەی سەرۆکشارەوانییەکانی راپەڕین، زیاتر لە 2500 پارچە زەویی ئامادەکراون بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن.

سەرۆکی شارەوانییەکانی راپەرین ئاماژەی بە گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەکە کرد و گوتی: "لە چوارقوڕنە گرفتی زەویی جووتیارانمان هەبوو و داوای قەرەبووی زیاتریان لە بڕی دیاریکراوی حکومەت دەکرد، بەڵام چارەسەرمان کرد." دەشڵێت ئێستا بۆ زەوییەکانی حاجیاواش رووبەڕووی هەمان گرفت بوونەتەوە، هەر ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنەکە.

رێباز پیرۆت روونیکردەوە، ئەگەر کێشەی جووتیاران و پیشەوەران لە حاجیاوا چارەسەر بکرێ، ئەوا نەخشەی کەرتیی 2000 هەزار پارچە زەوییان ئامادەیە، بەڵام خاوەن زەویهیەکان ئەو نەخشەیان لا پەسەند نییە و داوای قەرەبووی زیاتر دەکەن

بە گوتەی رێباز پیرۆت، نزیکەی 7000 هەزار فەرمانبەر لە هەردوو ناحیەی چوارقوڕنە و حاجیاوا فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە. گوتیشی: "ئەگەر قەرەبووی جووتیارانیش هەژمار بکەم زیاتر لە 7000 پارچە زەویمان لە هەردوو ناحیەکە هەیە."

لە سنووری راپەڕین 12 بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی هەن، وردبینی بۆ ناوی 24 هەزار فەرمانبەر کراوە کە شایستەی وەرگرتنی زەوین، لە ژمارەیە نزیکەی 9 هەزار و 500  فەرمانبەریان دەکەونە سنووری شارەوانیی رانیە و 14 هەزار و 500 فەرمانبەرەکەی دیکە دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی دیکەی ئیدارەی راپەڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە