Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زانکۆی ئاکرێ

زانکۆی ئاکرێ

هەواڵە ناوخۆییەکان

مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆی ئاکرێ داوای رێکخستنەوەی دەوامیان دەکەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

چەند مامۆستایەکی گرێبەست لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان داوا دەکەن دەوامی هاوینەیان هاوشێوەی مامۆستایانی میلاک رێکبخرێتەوە و رایدەگەیێنن، سەرەڕای نەبوونی خوێندکار، هەفتەی پێنج رۆژ دەوامیان پێ دەکرێ. سەرۆکی زانکۆکە باس لەوە دەکات، دەوامی فەرمانبەرانی گرێبەست بەگوێرەی رێنماییەکان رێکخراوە.

یەکێک لە مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان دامەزراوین و ناسناوی زانستیمان هەیە. لەم وەرزی هاوینەدا هیچ قورسایی و لۆدێکی خوێندن لەسەرمان نییە، بەڵام هەفتەی پێنج رۆژ دەواممان پێ دەکەن. داوا دەکەین ئێمەش وەکو مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک سوود لە دەوامی نۆرە ببینین."

لە بەرامبەردا، د. مەنهەل ئیلهام، سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان بۆ رادیۆی رووداو روونیکردەوە، پابەندبوونی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست بە دەوامی تەواوەوە بەپێی رێنماییە یاساییەکانە و گوتی: "رێنمایی فەرمانبەرانی گرێبەست بەو جۆرەیە کە دەبێت دەوامی تەواوبکەن  واتە هەفتەی پێنج رۆژ. ئەم رێنماییانە بۆ هەموو هەڵگرانی ناسناوی زانستی یان بڕوانامەی باڵاش یەک شێوازە و ناگۆڕێ."

سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ ئاماژەی بە چاودێریی دامەزراوە فەرمییەکان کرد و گوتی: "ئێمە بەرپرسین لە کاروباری زانکۆکە. لەبەرامبەر دەستەی دەستپاکی و لیژنەکانی چاودێری کارگێڕی بەرپرسین بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان. بەپێی یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، هەموو فەرمانبەرانی گرێبەست شێواز و کاتی دەوامکردنیان دیاریکراوە و رێکخراوە."

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە