Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت

ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت

هەواڵە ناوخۆییەکان

زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت چاوەڕێی مووچەن

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لیژنە پزیشکییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تەواو کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە.


سەعید جەمال، هاونیشتمانییەکە و رێژەی پێداویستیی تایبەتییەکەی 95%ـە و بە رووداوی گوت: "لە ساڵی 2013 پشکنینمان بۆ کرا، بەڵام هێشتا مووچەمان بۆ نەبڕاوەتەوە."

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ساڵی 2024 داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد بۆ تەرخانکردنی مووچەی 13 هەزار و 121 خاوەن پێداویستیی تایبەت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکراوە.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، بە رووداوی راگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکەین و لەگەڵ سەرۆکوەزیران، وەزیری دارایی و وەزیری کار کۆدەبینەوە، بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک کە بتوانێت مووچەی ئەو 13 هەزار کەسە دابین بکات."

بەپێی یاسای جێبەجێکراو لە هەرێمی کوردستان، خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەگەر فەرمانبەر بێت، مانگانە 100 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر فەرمانبەر نەبێت، مووچەکەی مانگانە 150 هەزار دینارە. ئەمە لە کاتێکدایە لە پارێزگاکانی عێراق، تەنیا ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە مووچە وەردەگرن کە دانەمەزراون.

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەکاندا دەکرێت، بۆ ئەوەی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق یەکسان بکرێتەوە، کەئێستا بەپێی جۆر و رێژەی بەرپرسیارێتیی خێزانی، لە 125 هەزار تاوەکو 275 هەزار دینارە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئێستا 76 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن؛ هەروەها 13 هەزار و 121 کەسی نوێ تۆمارکراون، کە لەوانە 4 هەزار و 875 کەس لە هەولێر، 3 هەزار و 668 کەس لە سلێمانی، 3 هەزار و 398 کەس لە دهۆک و 946 کەس لە ئیدارەی گەرمیان 233 کەس لە پارێزگای هەڵەبجەن.

ئامارەکان هەروەها نیشان دەدەن کە لەنێو ئەو تۆمارکراوانەدا 2 هەزار و 96 کەس ئۆتیزمن، 3 هەزار و 607 کەس بەخشراون، هەزار و 696 کەس داون سیندرۆم، 4 هەزار و 179 کەس شەلەلی مێشکیان هەیە، 884 کەس تووشی تالاسیمیا و 568 کەس تووشی شەکری جۆری یەکن، هەروەها 90 کەس هیمۆفیلیان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە