Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزیخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزیخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پشکی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیادکرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دابینکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیاد کرد. لە هەولێر بڕەکە بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیاد کراوە، بەڵام لە هەڵەبجە تاوەکو ئێستا پشکەکە وەک خۆیەتی.

ئەم زیادبوونە، دوای کۆبوونەوەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران دێت، کە تێیدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راسپێردرا هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، بڕی ئەو بەنزینە پاڵپشتیکراوەی رۆژانە دابەش دەکرێت، لە هەندێک ناوچە بۆ دوو هێندە زیادی کردووە.

هەولێر؛ پشکەکە بۆ دوو هێندە زیادی کردووە

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر و سۆران 55 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری و 850 دیناری دابەش دەکەن. پێشتر رۆژانە 20 تانکەر بەنزینمان بۆ دەهات، بەڵام ئەمڕۆ 50 تانکەرمان بۆ هاتووە."

لەبارەی شێوازی دابەشکردنەکەش، جەنگی مەجید گوتی: "لە نێو شاری هەولێر 100 بەنزینخانە هەن، ئەمڕۆ لە 55یان دابەشی دەکەین و رۆژی دواتریش بۆ ئەو 45 بەنزینخانەیەی دیکە دابین دەکرێت."

لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری 284 بەنزینخانە هەن. جەنگی مەجید گوتی هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەشێکی زیاتری ئەو بەنزینخانانە بەنزینی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەن، بۆ ئەوەی بارگرانیی سەر شانیان کەم بێتەوە.

دهۆک؛ زیادکردنی 72 هەزار لیتر لە رۆژێکدا

لە دهۆکیش بەنزینی 750 دیناری، زیاد کراوە. کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، حکومەت هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو کاریگەرییەکانی قەیرانەکە کەم بکاتەوە و بڕی پێویست بەنزین بگەیێنێتە بەنزینخانەکان.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک دەڵێت: "پێشتر رۆژانە 324 هەزار لیتر بەنزینی 750 دیناری بۆ پارێزگاکە دەهات، بەڵام ئێستا بڕەکە بۆ 396 هەزار لیتر زیادی کردووە".

سلێمانی؛ رۆژانە 4 تانکەریان بۆ دەچێت

لە پارێزگای سلێمانیش بڕیارە لە ئەمڕۆوە بڕی بەنزینەکە زیاد بکرێت. سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "پێشتر رۆژانە تەنیا سێ تانکەر بەنزینمان بۆ دەهات، بەڵام بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ، بڕیارە لە ئەمڕۆوە رۆژانە چوار تانکەرمان بۆ بێت کە هەر تانکەرێک 36 هەزار لیترە." 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەمێکی زۆرە داوای زیادکردنی پشکی پارێزگاکەیان کردووە.

هەڵەبجە؛ خواست لەسەر بەنزینی حکومی زیادی کردووە

سەبارەت بە دۆخی پارێزگای هەڵەبجە، سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "پێشتر مانگانە تەنیا 30 تانکەر بەنزینمان بۆ دەهات (واتا رۆژی یەک تانکەر)، چونکە بەهۆی بەنزینی نۆرماڵ و ئەوەی لە ئێران دەهات خواست لەسەری کەم بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی قەیرانەکەوە خواست زیادی کردووە."

 قایمقامی هەڵەبجە گوتی: "ئەگەر بزانن بڕەکە کەم دەکات، بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەین پشکی پارێزگاکە زیاد بکەن".

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی سووتەمەنی بەرزبوونەوەی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک لیتری بەنزینی سوپەر 1900 دیناری تێپەڕاند و نۆرماڵیش گەیشتە 1400 دینار.

حکومەت نرخی لیتری بەنزینی نۆرماڵی بە 850 دینار، موحەسەن بە 1000 دینار و سوپەری بە 1200 دینار دیاریکردووە.

دوێنێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد چاودێریی وردی بازاڕ و کوالێتیی بەنزین بکەن و رێگە نەدەن هیچ بارگرانییەک بۆ سەر شانی هاووڵاتییان دروست بێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە