Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی شووتی لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کێڵگەیەکی شووتی لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی شووتی لە سلێمانی بەرزبووەوە؛ کیلۆی بە 1000 دینارە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

رووداو دیجیتاڵ

نرخی شووتی لە عەلوەکانی سلێمانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و کیلۆیەک بە کۆ گەیشتووەتە 750 دینار. لە هەولێر نرخەکەی جێگیرە و بەرپرسانی عەلوەی ئەو شارەش دەڵێن، رۆژانە نزیکەی 300 تۆن شووتی ناوخۆیی دەگاتە بازاڕەکانیان.

رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "دوو رۆژە نرخی شووتی لە عەلوەکانی سلێمانی بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەم و زیادبوونی خواست لەسەری".

پێشتر یەک کیلۆ شووتی بە کۆ بە 300 بۆ 400 دینار بوو. سەروەر عەلی گوتی: "ئێستا گەیشتووەتە 750 دینار و لە بازاڕەکانیشدا بە هەزار دینار و زیاتر دەفرۆشرێت."

سەبارەت بە سەرچاوەی بەرهەمەکە، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت: "پێشتر شووتیی خۆماڵیمان لە شارەزوور و هەولێرەوە بۆ دەهات، بەڵام ئێستا ئەو بەرهەمە زۆر کەمی کردووە؛ چاوەڕێ دەکەین هەفتەی داهاتوو شووتیی پێنجوێن پێ بگات و بگاتە عەلوەکانمان، ئەوکات نرخەکەی دادەبەزێتەوە."

رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە رووداوی گوت: "لای ئێمە نرخەکان جێگیرن و بەرز نەبووەتەوە. دوو جۆر شووتیمان هەیە؛ پلە یەک بە 500 دینارە و پلە دووش بە 250 بۆ 300 دینار دەفرۆشرێت، ئەم نرخەش لە سەرەتای وەرزی شووتییەوە هەر بەو شێوەیە بووە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر باسی لەوەکرد، بڕی پێویست لەو بەرهەمە لە بازاڕدا هەیە و گوتی: "رۆژانە 250 بۆ 300 تۆن شووتی لە ناوچەکانی بەردەڕەش، شێخان و دەوروبەری هەولێرەوە دەگاتە عەلوەکانمان. لە دوای ئەوەی بەرهەمی ناوخۆییشمان نەما، نووسراو بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین تاوەکو رێگە بدات لە ئێرانەوە هاوردەی بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە