Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گوندەکانی قەزای سیدەکان تەنیا 10 کاژێر کارەبا دەدرێتە هاونیشتمانییان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندەکانی سنووری قەزای سیدەکان، بەهۆی کەمی کاژێرەکانی کارەبا و نەبوونی موەلیدەی ئەهلی لە دۆخێکی سەختدا دەژین. دووکاندارێکی ئەو سنوورە دەڵێت: "بەهۆی کەمیی کاژێرەکانی کارەبا ناتوانین ئەو شتانە بکڕین کە پێویستیان بە ساردکەرەوەیە."

رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، بورهان شینۆ، دووکاندار لە گوندی دووستانەی قەزای سیدەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە گوندەکانی سنووری سیدەکان زۆر کەمی کردووە، هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە بۆ پێدانی کارەبا وەک (موەلیدە ئەهلییەکان) ئەمەش گرفتی دروستکردووین."

سەرەڕای دروستکردنی کێشە بۆ فێنککەرەوە و ساردکەرەوەی ماڵان، ئەو دووکاندارە دەڵێت: "ناتوانین ئەو شتانە بکڕین کە پێویستیان بە ساردکەرەوەیە، وەکو (مریشک، ماست و مۆتە)."

بورهان شینۆ گوتیشی: "لە گوندەکانی سنووری سیدەکان لە 24 کاژێر تەنیا 10 کاژێر کارەبا هەیە و ئێستا 148 گوند ئەو کێشەیان هەیە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە، لەلایەن وەزارەتی کارەبا، پێدانی کارەبا لە گوندەکانی سنووری سیدەکان کەمبووە."

قایمقامی قەزاکە گوتیشی: "لە سنووری سیدەکان 148 گوندی ئاوەدان هەن، بەشێکی دانیشتووانی گوندەکان کارەبای وزەی خۆریان داناوە، بەڵام بەهۆی دووریی نێوان گوندەکان و زۆری ژمارەیان، ناتوانرێت کارەبای جێگرەوە (موەلیدە) بۆ هەموو ئەو شوێنانە دابین بکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە