Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

رووداو خەڵاتێکی گەورەی ئەڵمانی دەباتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجـتاڵ

بەشی کـریەیتیڤ (داهێنان و دیزاین)ـی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرکەوتنێکی گەورەی دیکەی تۆمارکـرد و توانی خەڵاتی بەناوبانگی (براندی ئەڵمانیا) بۆ ساڵی 2026 بەدەستبهێنێت. ئەم خەڵاتەی رووداو بەهۆی ئەو دیزاین و هەڵمەتە جوانەوە بوو کە ساڵی 2025 بۆ 12ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕەکە ئامادەی کرد. رووداو بەو دیزاین و رەنگە تایبەتانەی بەکاریان دەهێنێت، بووەتە خاوەن مۆرک و براندی جێی سەرنجی لیژنەی خەڵاتەکە.

وێنەکانی دیزاینی 12 ساڵەی دامەزراندنی رووداو:
Rudaw 12th Anniversary Design 1
Rudaw 12th Anniversary Design 2
Rudaw 12th Anniversary Design 3

بۆچی رووداو ئەم خەڵاتەی پێدرا؟

لیژنەی بڕیاردەرانی ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە سەرسام بوون بە کارەکەی رووداو و رایانگەیاند، هەڵمەتەکەی رووداو بە دەست و پەنجەی بەشی گـرافیستەکانی، "زۆر بەهێزە و بەباشی توانیویەتی پەیام و کولتووری رووداو بە خەڵک بگەیێنێت."

“
لیژنەی دادوەرانی خەڵاتی براندی ئەڵمانیا
"بۆ دەزگایەکی میدیایی وەک رووداو، ساڵیادێک تەنیا دەرفەتێک نییە بۆ بیرکـردنەوە و تێڕامان، بەڵکو ساتێکە بۆ پێناسەکـردنەوەی براندەکە. ئەم کەمپەینە، لەرێگەی دوانزە وێنەی هێمادارەوە کە رۆشنبوونی نێوەڕۆکی هەواڵەکان و وریایی کولتووری تێکەڵ کـردووە، ناسنامەیەکی بینراوی دیجیتاڵیی زۆر وردی دروستکـردووە. ئەمەش سیستمێکی یەکگـرتووی لەسەر سەرجەم پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەرهەمهێناوە، کە تەنیا جەخت لە بەها بنەڕەتییەکان ناکاتەوە، بەڵکو لە بەرهەمە بینراوەکانیشدا دەیانچەسپێنێت. گـرنگی و شایستەیی تایبەتیی ئەم کارەش لەوەدایە کە یادکـردنەوە و گەیاندنی پەیامی تایبەت بە بۆنەیەک، گۆڕدراوە بۆ براند و ناسنامەیەک کە خاوەنی بەهایەکی هەمیشە زیندووە."

خەڵاتی براندی ئەڵمانیا چییە؟

ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2016ـەوە دەبەخشرێ و یەکێکە لە گـرنگترین خەڵاتەکانی ئەورووپا بۆ ئەو کۆمپانیایانەی جوانترین و باشترین دیزاین و براندیان هەیە. بۆ ئەوەی بزانیت ئەم خەڵاتە چەندە گەورەیە، پێشتر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان وەک (پۆرشە، مێرسیدس، بی ئێم دەبلیو، بۆش، لوفتهانزا و سیمێنس) ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە.

خەڵاتی براندی ئەڵمانی 2026
خەڵاتی براندی ئەڵمانی 2026

دوو خەڵات لە چەند رۆژێکدا!

ئەمە تەنیا سەرکەوتن نەبوو بۆ رووداو لەم چەند رۆژەدا. تەنیا دوو رۆژ پێشتر و لە 23ـی تەممووز، دیدار دڵشاد لە تیمی کـریەیتیڤی رووداو، خەڵاتێکی دیکەی جیهانی بە ناوی (Motion Design Awards) بۆ باشترین ڤیدیۆی رۆژ بردەوە، ئەوەش بەهۆی دروستکـردنی ڤیدیۆی دەستپێکی بەرنامەی Plan Aی لە رووداو، کە لێهاتوویی تیمی رووداو لە دروستکـردنی ڤیدیۆی جووڵاو و چیرۆکی سەرنجڕاکێشدا سەلماند.

رووداو بووەتە خاوەنی 4 خەڵاتی جیهانی

لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا، بەشی کـریەیتیڤی رووداو توانیویەتی 4 خەڵاتی گەورەی نێودەوڵەتی بباتەوە، کە بریتین لە:

  • 1. خەڵاتی دیزاینی فەرەنسی
  • 2. خەڵاتی ستیڤی
  • 3. خەڵاتی ڤیدیۆی رۆژ (Motion Design)
  • 4. خەڵاتی براندی ئەڵمانیا
“
محەممەد سەفار — بەڕێوەبەری بەشی کـریەیتیڤی رووداو
"ئەم خەڵاتانە سەلمێنەری زیرەکی و بەهرەی تیمی رووداون. دیزاین ئەو هونەرەیە کە خەڵک هەموو رۆژێک لەسەر شاشەکانیان دەیبینن. ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بە هەموو جیهان نیشان بدەین کە گەنجی کـورد چەندە داهێنەر و بەهرەمەندە."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە