Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حاجیان لە کاتی تەوافکردندا

حاجیان لە کاتی تەوافکردندا

هەواڵە ناوخۆییەکان

حەج و عومرە: ئەوانەی پار ناویان بەجێگرەوە راگەیێندراوە بێ تۆمار کردن ساڵی داهاتوو دەتوانن حەج بکەن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی ساڵی رابردوو وەکو یەدەگ ناویان بۆ حەج گەڕابووەوە، بۆ ساڵی داهاتوو بێ ناوتۆمارکردن دەتوانن بچنە حەج.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەموو ئەوانەی پار ناویان وەکو یەدەگ دەرچوو، پێشتر بە نامە ئاگادار کراونەتەوە کە یەدەگن، ئەم ساڵ پێویست ناکات ناویان تۆمار بکەن و دەتوانن بچنە حەج".

لە راگەیێندراوێکدا دەستەی حەج و عومرە دەڵێت: "هەر هاونیشتمانییەک ساڵی رابردوو نامه‌ی بۆ گه‌ڕابێته‌وه، یان له‌ سیستم به‌ جێگره‌وه‌ ناوی هاتبێت، بۆ حەجی ساڵی داهاتوو به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار دەکرێت".

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، "له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست دەکرێت به‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی فەرمانەکەی ئەمڕۆ دەیانگرێتەوە".

21ـی تەمموز ناونووسین بۆ حەج بۆ ساڵی 2027 لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد و دوای دوو رۆژ نزیکەی هەشت هەزار هاونیشتمانی ناویان بۆ چوونە سعودیە و رێوڕەسمەکانی حەج تۆمار کرد.

پار ناونووسین بۆ حەج، لە 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و 26ـی هەمان مانگ کۆتایی هات. زیاتر لە 90 هەزار کەس داواکاریان لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنی پێشکێش کرد، لەو ژمارەیە 5120 بە تیروپشک ناویان دەرچوو.

ئەم ساڵ 7ـی ئایار یەکەم گەشتی حاجیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج دەستیپێکرد و دوایین گەشت 17ـی ئایار بوو.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە