Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو کەسەی کوژراوە بەناوی (کەرەم ئیبراهیم رەمەزان)

وێنەی ئەو کەسەی کوژراوە بەناوی (کەرەم ئیبراهیم رەمەزان)

هەواڵە ناوخۆییەکان

گەرمیان؛ پیاوێکی 63 ساڵان لەناو مزگەوتێکدا لەلایەن خزمێکی خۆیەوە کوژرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، پیاوێکی تەمەن 63 ساڵان لەناو مزگەوتێکی شاری کەلار بە گولـلە کوژرا. پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "بکوژەکە هەڵاتووە و خزمی کوژراوەکەیە."

رۆژی یەکشەممە، 26ـی تەممووزی 2026، سۆران محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو لەناو مزگەوتی تەقوا لە شاری کەلار، هاووڵاتییەک بە ناوی (کەرەم ئیبراهیم رەمەزان) تەمەن 63 ساڵ، لەلایەن خزمێکی خۆیەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، "ئەو هاووڵاتییە بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گولـلەکە بەر سینگی کەوتووە، گیانی لەدەستداوە. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوانیاندا."

لەبارەی رێکارەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، سۆران محەممەد گوتی، "بکوژەکە دوای تاوانەکە هەڵاتووە، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و تیمەکانمان بەدوایدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن."

تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی دادپزیشکی کراوە، پۆلیس چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکن.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە