Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گەرمیان پۆلیسێک ژنی پێشووی دەکوژێت

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو ژنێکی خەڵکی کەلار لەلایەن هاوژینی پێشووی لە چەمی تازەدێ کوژرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەڵێ، بکوژەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بکوژەکە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە و پاش ئەوەی تاوانەکەی کردووە، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە."

بکوژەکە دانیشتووی ناحیەی رزگارییە و  هاوژینی پێشووی کوژراوەکەیە، بە گوێرەی زانیارییەکان 3 منداڵی لە ژنەکە هەبووە.

لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکەوە سۆران محەممەد گوتی، "نزیک کاژێر 09:00ـی شەوی رابردوو، بکوژەکە چووە بە دوای هاوسەری پێشوویدا لە کەلار و لەگەڵ خۆی بردوویەتییە سەر چەمی تازەدێی رووباری سیروان، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە بە چەقۆ ژنەکەی کوشتووە و لەوێ بەجێی هێشتووە."

سۆران محەممەد روونیکردەوە، رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00ی شەوی رابردوو روویداوە. کاژێر 11:30 بکوژ چووەتە بنکەی پۆلیس و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان و پۆلیسیی تاوانکاری چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی  کردووە.

سۆران محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، بکوژەکە چەند رۆژێک بوو دەوامی نەدەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە