Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە

وێنەی ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

تەرمی پۆلیسێکی گەرمیان لە نزیک ناحیەی جەبارە دۆزرایەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای گەڕان بە دوای چارەنووسیدا، لە نزیک ناحیەی جەبارە تەرمی ئەو پۆلیسەی گەرمیان دۆزرایەوە، کە لە دوێنێوە بێسەروشوێن بوو.


ئەفسەرێکی پۆلیس لە ناوچەکە ئەمڕۆ سێشەممە 28-7-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پۆلیسێکی نەوت و گاز کە دانیشتووی سنووری قەزای کفرییە لە ئیدارەی گەرمیان، دوای ئەوەی دوێنێ لە ناحیەی جەبارە بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک گوندێکی ئەو ناحیەیە دۆزرایەوە

ئەو شوێنەی تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، ناوچەیەکی کێشەلەسەرە و لە رووی کارگێڕییەوە دەکەوێتە سنووری قەزای قەرەتەپە لە پارێزگای دیالە.

سەرچاوە ئەمنییەکە گوتی: "نازاندرێت ئەو پۆلیسە بۆچی چووەتە ئەو سنوورە، ئەوەی هەیە سەرەتا ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە، دوای چەند کاژێرێکیش تەرمەکەی دۆزرایەوە کە کوژراوە".

پۆلیسەکە ناوی زێدان محەممەدە و لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە، لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کفری دەوامی کردووە.

بەگوێرەی ئەوەی شوێنی تاوانەکە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە حکومەتی عێراقە، پۆلیسی ناوچەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تاوەکو ئێستاش تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە