Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: بڕیارمان دا بە زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان پێنج خاڵی وەکو چارەسەر بۆ کەمیی بەنزین خستەڕوو و رایگەیاند، هەوڵ دەدەن حکومەتی عێراق پێدانی پشکی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات. هەروەها بڕیاریان داوە بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو زیاد بکەن.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 28ـی تەمموز لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "وەزیری سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بە نرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێنج خاڵی وەکو "بڕیار"ـی کۆبوونەوەکە راگەیاندووە کە ئەمانەن:

- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم[ـی کوردستان] لە نەوتی خاو لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە ئێستا تەنیا رۆژانە 50 هەزار بەرمیلە، کە دەکاتە 39.46% لە پشکی هەرێمی کوردستان لە رێژەی شایستەی راستەقینەی خۆی، کە دەبێتە 12.67% و یەکسانە بە 126 هەزار و 700 بەرمیلی رۆژانە.

- زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی 750 دیناری بۆ هەر لیترێک بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

- چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی رۆژانە بۆ جۆرەکانی نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر لە رووی کواڵیتی و گونجانی لەگەڵ واقعی رۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

- زیادکردنی کاری لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کواڵیتی جۆرەکانی بەنزین.

- پێشکێشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیایی بە مەرج و رێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

ئەمڕۆ هەشت رۆژە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکی داوە، کە نابێت بەنزینی بازرگانی لە 850 دینار زیاتر، موحەسەن لە هەزار دینار و سوپەر لە هەزار و 200 دینار زیاتربێ، لەدوای ئەو بڕیارەوە لە زۆرینەی بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک بەنزین نەماوە، لە سلێمانی هەڵەبجە بەنزین هەیە، بەڵام بە نرخی گران.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە