Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر

بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر: لەمەودوا بەنزین بە نرخی رۆژ دەفرۆشرێ

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر دەڵێ: "تەنگژەی بەنزین بەرەو چارەسەر دەچێت و ئەمڕۆ بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێ، واتە نرخی رۆژ هەرچەندە بێت، بەوەندەیە."


سەبارەت بە نرخ لە هەولێر، جەنگی مەجید گوتی: "موحەسەن بە 1400 دینارە و سوپەریش بە 1550 دینار دەفرۆشرێ. ئەو کەسانەی بە کارتی ئەلیکترۆنی بەنزینی نۆرماڵ وەردەگرن بە 750 دینارە و ئەوانی دیکەش دەتوانن بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار تێبکەن."

هاوکات ئەحمەد جەمال، نوێنەری بەنزینخانەی مەتین لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "بازاڕ ئازادە و رۆژانە بە نرخی بازاڕ هەر سێ جۆری بەنزین دەفرۆشرێ."

بە گوتەی ئەحمەد جەمال، ئەمڕۆ لە دهۆک نرخی نۆرماڵ لە نێوان 1000 تاوەکو 1200 دینار بووە، موحەسەن 1350 تاوەکو 1600 دینار و سووپەریش لە نێوان 1700 تاوەکو 1750 دینار بووە، ئەوەش بەپێی جیاوازی کواڵیتی لە بەنزینخانەکاندا.

هاوکات لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی بەدواداچوونی نزار جەزا، پەیامنێری رووداو، نرخەکان وەک پێش بڕیاری هەرزانکردنەوەی لێ هاتووەتەوە. ئێستا لە سلێمانی نۆرماڵ بە 1150 دینار، موحەسەن بە 1350 دینار و سووپەریش بە 1500 دینار دەفرۆشرێت.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری سامانە سرووشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بڕی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی (750 دیناری) زیاد بکرێت. هەروەها بە چاودێریکردنی رۆژانەی کواڵیتی و نرخی بەنزینی بازرگانی لە جۆرەکانی نۆرماڵ، موحەسەن و سووپەر، بە جۆرێک لەگەڵ واقیعی بازاڕی هەرێمی کوردستان بگونجێت.

ئەمڕۆ هەشت رۆژە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکی داوە، کە نابێت بەنزینی بازرگانی لە 850 دینار زیاتر، موحەسەن لە هەزار دینار و سوپەر لە هەزار و 200 دینار زیاتربێ، لەدوای ئەو بڕیارەوە لە زۆرینەی بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک بەنزین نەماوە، لە سلێمانی هەڵەبجە بەنزین هەیە، بەڵام بە نرخی گران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە