Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارپێکەرێکی موەلیدە لە ژووری موەلیدەکەدا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کارپێکەرێکی موەلیدە لە ژووری موەلیدەکەدا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

چارەنووسی ئەو کاژێرانەی موەلیدە کە کاریان نەکردووە چی بەسەردێت؟

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو  دیجیتاڵ


چەند هاونیشتمانییەک بە رووداویان گوت، لە هەولێر بۆ یەک ئەمپێر 10 هەزار دیناریان لێوەرگیراوە و موەلیدەکان کاریان کەم کردووە و کارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەتەوە. بەرپرسانی موەلیدەکان لە سلێمانی و هەولێر دەڵێن، ئەو پارەیەی لایان ماوە کاژێری موەلیدەیە و لە نەبوونی کارەبا نیشتمانیدا کار بە موەلیدەکان دەکەنەوە.


16ـی تەممووز، وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر راگیراوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای 2500 مێگاوات کەمیکردووە. دوای ئەوە کارەبای 24 کاژێری کەم بووە و دووبارە موەلیدەکان دەستیان بەکار کردووە و تاوەکو 28ـی تەمموز و بە بڕی جیاواز پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرت.

لە هەولێر بۆ یەک ئەمپێر 10 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەرگیرا لە بەرامبەر پێدانی 165 کاژێر کارەبا، بەڵام بەهۆی چاکبوونەوەی دۆخی کارەبا، هیچ موەلیدەیەک ئەوەندە کاژێرە کاری نەکردووە.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ 30ـی تەمموز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەگەڵ پارێزگاری هەولێر رێککەوتنێکمان کرد، کە 165 کاژیر کارەبا بدەینە هاوبەشان ئەمپێری بە 10 هەزار دینار و ئەو پارەیە کارا دەبێ بۆ ماوەی دوو مانگ".

خۆرانی گوتی، لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی، موەلیدەکان لە 75 بۆ 115 کاژێر کاریان کردووە. گوتیشی: "لە رۆژی کارکردنەوە رێککەوتنەکەمان کارایە بۆ ماوەی دوومانگ، هەرکات کارەبا ببڕێ لەسەر هەمان بڕی پارەی وەرگیراو موەلیدەکان دەخرێنەوە کار و پارەی هاوبەشان بەفیڕۆ ناچێت".

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی، ئەو کاژێرانەی لای موەلیدەکان ماوە وەکو قەرز هەژمار ناکرێت و دوای دوو مانگ بەسەردەچێ، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنەکەیە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، چونکە "بۆ دووبارە کارکردنەوەی موەلیدەکان کارمەندێکی کارپێکردنی موەلیدە هێندراوە و چاکسازی لە موەلیدەکاندا کراوە".

عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەتەوە، لەو ماوەیەی کارەبا نەبوو 60 بۆ 85 کاژێر موەلیدەکانمان کاریان کردووە".

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گوتیشی: "بۆ کردنی موەلیدەکان بۆ 125 کاژێر کارکردن هەشت هەزار و 500 دینارمان وەرگرتووە، پارەی کەس نافەوتێ و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا بە هەر هۆکارێک موەلیدەکان کارەبا دابین دەکەن تاوەکو 125 کاژێرەکە تەواو دەبێت".

لە دهۆک وەرگرتنی پارەی موەلیدە هاوشێوەی پێش پڕۆژەی رووناکی کراوەتە مانگانە. هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، بۆ مانگی حەوت کۆتایی مانگ نرخی ئەمپێر دیاری دەکەن و بەهۆی کەمیی کارەبای نیشتمانییەوە پێشبینی دەکرێ ئەمپێرێک لە نزیک 14 هەزار دینار بێت.

لە هەڵەبجەش لە بەرامبەر 125 کاژێر کارکردنی موەلیدەکان، بۆ یەک ئەمپێر حەوت هەزار و 500 دینار لە هاونیشتمانییان وەرگیراوە و بڕیارە لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدەکان کار بکەن.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە