Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

گولـلەیەکی وێڵ بەر سەری ئومێدی 7 ساڵ کەوت؛ پزیشکەکان دەڵێن، "نەشتەرگەرییەکە پڕ مەترسییە"

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، گولـلەیەکی وێڵ بەر سەری منداڵێکی 7 ساڵ بە ناوی ئومێد کەوت. کەمال محەممەد، باوکی ئومێد، لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، گولـلەیەکە لە سەری کوڕەکەیدا ماوەتەوە و پزیشکەکان ترسی ئەوەیان هەیە کوڕەکەی ئیفلیج بێت.


کەمال محەممەد سەبارەت بە وردەکاریی رووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئومێد لە باخچەی ماڵەکەیان لە قەسرۆک لەگەڵ خوشکە 3 ساڵانەکەی یاری دەکرد، لەو کاتەدا گولـلەیەک بەر سەری کەوت. باوکی ئومێد گوتی، "کاتێک ئومێدم بینی، سەری پڕ بوو لە خوێن و لە دەم و لووتیشییەوە خوێن دەهات. بردمانە نەخۆشخانەی قەسرۆک، دواتر بۆ ئاکرێ و دواجار گەیاندمانە دهۆک."

بەگوتەی کەمال محەممەد، پزیشکەکانی دهۆک دوای پشکنین رایانگەیاند، گولـلەکە لە سەری منداڵەکەدا ماوەتەوە. کەمال محەممەد سەبارەت بە باری تەندروستیی کوڕەکەی گوتی، "پزیشکەکان دەڵێن ئەگەر گولـلەکە دەربێنین، ئەگەری هەیە منداڵەکە ئیفلیج بێت. هەربۆیە هیچ هیوایەکیان پێنەداوین کە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بێت."

کەمال محەممەد کە خۆی کرێکارە و باوکی سێ منداڵە، داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەی هاوکارییان بکات؛ گوتیشی، "لە سەرانسەری عێراقدا چارەسەر بۆ ئەم دۆخە نییە. داوا دەکەم کوڕەکەم بنێرنە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت. کرێکارم و توانای دارایی ئەوەم نییە کوڕەکەم لە دەرەوە چارەسەر بکەم."

کەمال محەممەد گوتی، لە نەخۆشخانەی دهۆک و لە قەسرۆک لای پۆلیس سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە. سەبارەت بە تەقەکردنی هەڕەمەکی لە ناوچەکەش گوتی، "لە دەشتی قەسرۆک جاروبار تەقەی هەڕەمەکی دەکرێت. سکاڵامان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی دەربکەوێت کێ ئەو تەقەیەی کردووە."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە