Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر، رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر، رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی ئەمڕۆی بەنزین لە هەرێمی کوردستان... دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر بە کارت دابەش دەکرێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 1100 بۆ 1200 دیناردایە. هەروەها دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە، بەڵام لە هەولێر بۆ وەرگرتنی 40 لیتر، دەبێت شۆفێر کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی هەبێت و دانیشتووی شارەکە بێت.


جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ 30ـی تەمموز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی کواڵیتی بەرز دەگاتە هەزار و 175 دینار، موحەسەنی پاڵاوگەی لاناز لە بەشێکی بەنزینخانەکان هەزار و 300 دینارە".

لە هەولێر ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی نوێیان کڕیوە، لیتری بەنزینی موحەسەن دەدەنە هەزار و 300 دینار و بەنزینی نۆرماڵیشیان دابەزاندووە بۆ هەزار و 100 دینار؛ هەروەها بەشێکی بەنزینخانەکان لیتری بەنزینی موحەسەن دەدەنە هەزار 650 دینار و نۆرماڵ دەدەنە هەزار و 175 دینار.

جگە لە بەنزینی بازرگانی، بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لیتری بە 750 دینار دابەش دەکرێ، بەڵام بۆ وەرگرتنی نۆرەگرتنێکی چەند کاژێری پێویستە.

لە 28ـی تەمموزەوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە نیوەی بەنزینخانەکانی هەولێر کرابوو بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە 20 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ و لە هەموو بەنزینخانەکان دابەشکردنەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێت و بێ کارت بەنزینی 750 دیناری نادرێتە شۆفێران. هەروەها هەر شۆفێرێکیش نابێت 40 لیتر زیاتر وەربگرێ و دەبێت لە 28ـی تەمموزەوە بە کارت بەنزینی وەرنەگرتبێت.

هاوشێوەی هەولێر، لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ، بەڵام بەهۆی کەمیی بڕەکەیەوە، شۆفێر دەبێت چەند کاژێرێک نۆرەبگرێ بۆ وەرگرتنی و پێویست بە کارت ناکات. بەشێکی شۆفێرانی هەرێمی کوردستان شەوان ئۆتۆمبێل دەبەنە بەنزینخانەکان و رای دەگرن بۆ ئەوەی رۆژ بووەوە زوو بەنزین وەربگرن.

کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەنزینی 750 دیناری رۆژانە دابەش دەکەین و ئەمڕۆ 400 هەزار لیتر بەو نرخە دەدرێتە شۆفێران".

لەبارەی بەنزینی بازرگانییەوە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک گوتی: "ئەمڕۆ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و 150 دینارە".

لە سلێمانی لە 30ـی تەمموزەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەزار و 150 دینارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ هەزار و 1200 دینار و ئەمڕۆش نرخەکە جێگیرە.

لە 6ی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار و ئەمڕۆ هەزار و 200 دینارە.

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەمموز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێ. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و سوپەری بە 1200 دینار دیاریکرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەمموز دۆخەکە ئاسایی بووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە