Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر.

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر.

هەواڵە ناوخۆییەکان

زیاتر لە 500 پارچە زەویی ناوچەی تیمار لە سنووری شارەوانیی هەولێر تاپۆکران

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی تیمار کەرتی 5 هەزاریی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 500 پارچە زەویی نیشتەجێبوون تاپۆکران، بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە شارەوانیی هەولێر دەڵێت، دوای پێدانی تاپۆ رێگەپێدانی دروستکردنی خانووش دەستپێدەکات.


دلۆڤان سەرتیپ، بەرپرسی بەشی موڵکایەتی لە شارەوانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کەرتی 5 هەزاریی گەڕەکی تیمار کێشەی نەخشە و راستکردنەوەی کەند و چاککردنەوەی ژمارەی زەوییەکانی هەبوو، بەڵام چارەسەرکران و نێردراون بۆ یەکەی گۆڕینی کارت بۆ تاپۆ، دوای وەرگرتنەوەی تاپۆکان، رێگە بە خاوەنی زەوییەکان دەدرێت خانوو دروستبکەن.

یوسف تەها، سەرپەرشتیاری یەکەی گۆڕینی کارت بۆ تاپۆ لە وەزارەتی شارەوانیی بە رووداوی گوت، پێداچوونەوە بە کارتی زەوییەکانی کەرتی 5ـی تیمار کراوە و نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ بەمەبەستی گۆڕینی کارتەکان بۆ تاپۆ.

لەبارەی ژمارەی زەوییەکانەوە، یوسف تەها رایگەیاند، ناوچەی تیمار پێکهاتووە لە پێنج بەش بەڵام تەنیا کەرتی 5ـی زەوییەکانی تیمار ژمارەیان زیاتر لە 5 هەزار زەوییە کە رەزامەندیی دروستکردنی خانووشیان بۆ دەرکراوە.

خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی تیمار دابیندەکرێت

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە رووداوی راگەیاند، پلانی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەرتی 5ـی تیمار و کەرتەکانی دیکە ئامادەکراوە، بەڵام هێشتا بودجەی پێویست نییە، بۆیە هەرکاتێک بودجە دابینکرا راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆر لە پرۆژەی خزمەتگوزاری دەرخستەیان بۆ ئامادەکراوە و چاوەڕێی دابینکردنی بودجەی پێویست دەکەن بۆ جێبەجێکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە