Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر.

هەواڵە ناوخۆییەکان

جێگری پارێزگاری هەولێر: هەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە خزمەتگوزاری کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر لە ئاستی خزمەتگوزارییەکان ناڕازین و جێگری پارێزگاری هەولێریش رایدەگەیێنێت، لیژنەکانیان بەردەوامن لە بەدواداچوون و هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت یان مۆڵەتی خزمەتگوزارییەکەی لێ دەسەندرێتەوە.

دانیشتووانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر، بەتایبەتی لە هەردوو پڕۆژەی (لالاڤ ستی و شاری مامۆستایان)، نیگەرانیی خۆیان لە خراپیی خزمەتگوزارییەکان دەربڕیوە. ئەوان دەڵێن کۆمپانیاکان وەک پێویست خزمەتگوزاری پێشکێش ناکەن و ئاستی کارەکانیان لە ئاستی چاوەڕوانیی ئەوان دا نییە.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند: "لە پارێزگای هەولێر دوو لیژنەی تایبەت بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون هەن. ئەو لیژنانە بەردەوام بەدواداچوون بۆ کێشەکان دەکەن و هەر پڕۆژەیەک کێشەی هەبێت، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی سەرپێچی و کەموکورتی لە خزمەتگوزارییەکان دا، چەندین پڕۆژە سزادراون. وەک نموونەیەکیش باسی لە پڕۆژەی (ئاسودە ستی) کرد کە بەهۆی خراپیی خزمەتگوزارییەوە، کارەکان لە کۆمپانیای پێشوو وەرگیراوەتەوە و دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە.

هێمن قادر گوتیشی: لیژنەکان بەدواداچوونیان بۆ پڕۆژەکانی (جیهان ستی، ماس، سلاڤا، هەرشەم و ناز ستی) کردووە و بەهۆی هەبوونی کەموکورتی لێکۆڵینەوە کراوە.

هێمن قادر داوا لە هاونیشتمانیان و دانیشتووانی پڕۆژەکان دەکات، لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک دا لیژنەکانی پارێزگا ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی مەیدانی بکەن. جەختیشی کردەوە کە ئەگەر بیسەلمێنرێت کۆمپانیایەک کەمتەرخەمە ئاگادار دەکرێتەوە، ئەگەر بەدەم داواکارییەکانەوە نەچوو، رووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە