Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەنجیری کوردستان

هەنجیری کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ: هەنجیری هەورامان توێکڵی تەنک و تامی شیرینە و کیلۆیەکی دەگاتە 10 هەزار دینار

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

هەنجیری کوردستان لە ناوچەکەدا بەناوبانگە، لەنێویاندا هەنجیری هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە، هەنجیری تەقتەق لە پارێزگای هەولێر و هەنجری ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.


هەنجیری هەورامان لە سەرەتای پێگەیشتندایە و هەندێک جۆری کیلۆی دەگاتە 10 هەزار دینار. بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، باشترین هەنجیریان کیلۆی سێ هەزار دینار تێپەڕ ناکات. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ ئاماژە بەوەدەکات، هەنجیریان دواکەوتووە، بەڵام چاوەڕوانی بەرهەمێکی نایاب دەکەن.

هەنجیری هەورامان بە توێکڵی تەنک و زۆر شیرین بناسنەوە

دەڤەری هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، یەکێک لەو ناوچانەی باشووری کوردستانە کە بە هەنجیر ناوبانگی دەرکردووە. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێ: "چەند رۆژێکە هەنجیری سنوورەکەمان پێگەییوە، بەڵام سەرەتایە و بڕەکەی کەمە".

فەرەیدوون مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەنجیری سنووری هەورامان و خورماڵ جیاوازە و بەشێکی کە بە هەنجیری شاهان ناسراوە و لە گوندەکانی زەڵم و ئەحمەداوا بەرهەمدێ، ساڵانە و بەتایبەت لە سەرەتای پێگەیشتندا کیلۆی دەگاتە 10 هەزار دینار و زیاتر".

بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ گوتی، بەگشتی هەنجیری سنوورەکەی کیلۆی لە پێنج هەزار دینار کەمتر نافرۆشرێ؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "هەنجیری بەناوبانگی هەورامان توێکڵێکی تەنک و تامێکی زۆر شیرین و خۆشی هەیە، ئەوە جیاوازە لە هەموو هەنجیرێکی دیکە و هیچیان تامیان بەوە ناگات".

کشتوکاڵی تەقتەق: رۆژانە زیاتر لە شەش تۆن هەنجیرمان هەیە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێ، هەنجیری ناوچەکەی پێگەییوە و رۆژانە شەش بۆ حەوت تۆن دەخەنە بازاڕەوە.

سەباح حاجی عوسمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم ساڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا پێگەیشتنی بەرهەم دواکەوت و هەفتەی رابردوو هەنجیرمان کەوتە بازاڕەوە".

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق دەڵێ: "لە سەرەتای پێگەیشتنی بەرهەمداین و هەنجیر کەمە. ئێستا رۆژانە شەش بۆ حەوت تۆن دەخەینە بازاڕەوە و کیلۆی لەنێوان دوو بۆ سێ هەزار دینارە".

سەباح حاجی عوسمان گوتی: "ئەم ساڵ بەشێکی هەنجیری سنوورەکەمان خاڵێکی لەسەر دروستبووە، بەهۆیەوە پارە کەمتر دەکات، لەکاتێکدا هیچ مەترسییەکی نەخۆشی نییە و تامی کێشەی نییە و زۆر خۆشە، تەنیا لە رووی دەرەوەی هەنجیرە خاڵ دروستبووە، بەهۆیەوە کیلۆی بە کەمتر لە هەزار دینار دەفرۆشرێت".

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق ئاماژەی بەوەشکرد، هەنجیری ناوچەکەی ساڵانە دەگاتە زیاتر لە هەزار تۆن و هەناردەی هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ گوتیشی، "هەنجیری نمرە یەکی سنوورەکەمان کیلۆی سێ هەزار دینار تێناپەڕێنێت".

پێگەیشتنی هەنجیری ئاکرێ دوادەکەوێ

 

 لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، هاوشێوەی هەڵەبجە و هەولێر بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەرهەمی هەنجیر دواکەوتووە. فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە رووداوی گوت، بەراورد بە پار ئەم ساڵ پێگەیشتنی هەنجیر دواکەوتووە.

لە ئاکرێ نزیکەی 250 هەزار درەختی هەنجیر هەن، کە هەر درەختێکیان بە تێکڕای نزیکەی 35 کیلۆ هەنجیر دەگرێ، بەرهەمی ئەم ساڵی هەنجیری سنوورەکە بە 9 هەزار تۆن دەخەمڵێندرێت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتی، "بەهۆی بارینی باران و بەفری زۆر، هەنجیری ئەم ساڵمان پلە یەک دەبێت و کواڵیتییەکەی زۆر باش دەبێت، چونکە بەشێک لە ڤایرۆس و نەخۆشییەکان بەهۆی بەفرەوە لەنێودەچن."

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی کوردستان ساڵانە 20 هەزار تۆنە

 

رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەنجیری کوردستان چەندین جۆرە و ساڵانە بە گشتی بەرهەمەکەی دەگاتە 20 هەزار تۆن.

راوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد: "بۆ پاراستنی هەنجیری خۆماڵی، لە 01ـی مانگی حەوتەوە هاوردەکردنی هەر کیلۆیەکی هەنجیر 750 دینار باجی خراوەتە سەر و بەردەوام دەبێ تاوەکو 01ـی مانگی 10".

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە