Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

تەندروستیی دهۆک: گۆشتفرۆشەکەی شنگال بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجامی پشکنینی گۆشتفرۆشێکی خەڵکی شنگال لە پارێزگای دهۆک گەڕایەوە، دەرکەوت بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوێزراوەکانی پارێزگای دهۆک دەڵێ، ئەمڕۆش کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، گومانی هەمان نەخۆشی لێدەکرێ.

بەختیار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوێزراوەکان لە تەندروستیی دهۆک، ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 25ـی مانگی تەممووز پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ کە گۆشتفرۆش بووە و خەڵکی شنگال بوو، لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون خەوێندرابوو، دوو رۆژ دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا."

بەختیار بەکر دەڵێت، پشکنینەکانی بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی بەغدا کران و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەی گەڕایەوە و دەرکەوت تووشبووی تای خوێنبەربوون بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەختیار بەکر، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵەوە ئەمە دووەم کەسە لە پارێزگای دهۆک بەم نەخۆشییە گیان لەدەستبدات و رایگەیاند: "هەر ئەم ساڵ شوانێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی شنگال، بەهەمان نەخۆشی گیانی لەدەستدا."

بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوێزراوەکانی تەندروستیی دهۆک، ئەمڕۆش پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ کە ئەویش قەسابە، لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە کە گومان دەکەن هەڵگری نەخۆشییەکە بوو بێ.

بەختیار بەکر رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا تای خوێنبەربوون وەک هۆکاری مردنەکەی پشتڕاستنەکراوەتەوە، چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی دەکەین لە بەغدا بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی پیشەکەی و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی گومان دەکەین تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دابێت."

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و خوێنبەربوون لە کۆئەندامە جیاوازەکانی جەستە.

رێگەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بریتین لە:

- لەکاتی پێوەدانی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- لەکاتی کوشتنی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەک
- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- لەکاتی بەرکەوتن بە ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- خواردنی گۆشتی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- بەریەککەوتن لەگەڵ کەسێکی تووشبوو
- بەریەککەوتن لەگەڵ جرج و مشک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە