Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پڕۆژەی رووناکی: لە دوو رۆژدا زیاتر لە 35 هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی کارەبایان داوەتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی رووناکی وردەکاری لەبارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا (پێش سیستمی رووناکی) بڵاوکردەوە. لەو دوو رۆژەدا زیاتر لە 35 هەزار هاوبەش قەرزیان داوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایەی کە ئەمڕۆ سێشەممە، 04ـی ئابی 2026 پڕۆژەی رووناکی بڵاوی کردەوە، داشکاندن بۆ قەرزی کۆنی کارەبا بەپێی جۆری هاوبەشەکان دیاریکراوە، بەشێوەیەک 50٪ داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ دەکرێ، 25٪ داشکاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری دەکرێ (جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەتیان هەیە).

پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، ئەمە "دوایین داشکاندنی ناوازە دەبێت و چی دیکە درێژناکرێتەوە". داشکاندنەکەش بە شێوەیەکی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێ و تەنیا پێویستە هاوبەشان بڕی داشکێندراوی قەرزەکە بدەن.

لە راگەیێندراوەکە هۆشداری دراوەتە هاوبەشانی کارەبا و تێیدا هاتووە: "هاوبەشان دەبێت بەردەوام بن لە پارەدانی پسوولەی مانگانەی رووناکی لە 50 رۆژدا، ئەگینا لە رێی سیستمی خۆکارەوە کارەبایان دەبڕدرێ."

سەبارەت بە ئامارەکانی تائێستا (تاوەکو کاژێر 05:30ـی ئێوارەی 04/08/2026)، حکومەت لە 10 ملیار دینار خۆش بووە و رێژەی پارەدان لە رێی "ئی-پسوولە" گەیشتووەتە 75٪.

بڕی لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە:

 

 هەولێر: 3.5 ملیار دینار.

سلێمانی: 3.5 ملیار دینار.

دهۆک: 2.5 ملیار دینار.

هەڵەبجە: 100 ملیۆن دینار.

قەرزەکە کێ ناگرێتەوە؟

بەگوێرەی تیمی رووناکی، ئەو کەسانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەو قەرزە نایانگرێتەوە، کە زۆرتر کارگە و کۆمپانیا گەورەکان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی کارەبا (پێش پرۆژەی رووناکی) زیاتر لە یەک تریلیۆن و 900 ملیار دینارە، نیوەی ئەو قەرزە لەلای هاوبەشانی ماڵانە. 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 50٪ی قەرزی کارەبای پێش رووناکی بۆ هاوبەشانی ماڵان کشتوکاڵی و 25٪ی قەرزی پشەسازی و بارزگانی و میری خۆش بێت، بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزەکانیان دەدەنەوە، هاوبەشان لە 3ی ئەم مانگەوە تاوەکو 10ی ئەیلوول دەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە