Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاری کەلار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شاری کەلار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە 20 خاوەن دەرمانخانە دەرچوو

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانکۆکان داوا لە خوێندکاران دەکەن ئامادەنەبوون لە وانەکان بە جیدی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

زانکۆکان داوا لە خوێندکاران دەکەن ئامادەنەبوون لە وانەکان بە جیدی وەربگرن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فلیپین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فلیپین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد

پۆلیسی ئاکرێ: تۆمەتباری کوشتنی دوو براکە دەستگیرنەکراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

پۆلیسی ئاکرێ: تۆمەتباری کوشتنی دوو براکە دەستگیرنەکراوە

رووداو دیجیتاڵ

لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی زیاتر لە 20 خاوەن دەرمانخانە دەرچوو. گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەکە دەڵێت: ''هۆکار نەبوونی پزیشکی دەرمانسازە بۆ سەرپەرشتیکردنی دەرمانخانەکان و دۆسیەکە لەلایەن داواکاری گشتییەوە جووڵێندراوە.''

فەرمانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 05-08-2026 دەرچووە. عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر خاوەن دەرمانخانەکان تۆمار کردووە.

بەگوتەی عەقید سۆران محەممەد غەریب، زۆربەی ئەو خاوەن دەرمانخانانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و فەرمانی دەستگیکردنیان هەیە، یاریدەدەری پزیشکن و ''سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت، مەرجی پێویستیان بۆ سەرپەرشتیکردنی دەرمانخانەکان لەلایەن پزیشکانی دەرمانسازەوە جێبەجێ نەکردووە.''

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی، لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی 24 خاوەن دەرمانخانە دەرچووە کە هەندێکیان براونەتە بەردەم دادگە و راگیراون.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازان، نابێ دەرمانخانە بەڕووی نەخۆشدا بکرێتەوە ''ئەگەر لەژێر سەرپەرشتی و ئامادەبوونی راستەوخۆی پزیشکێکی دەرمانسازدا نەبێت کە مۆڵەتی فەرمی هەیە''. ئەمە تەنیا رێنمایی نییە، بەڵکو مەرجی سەرەکیی مۆڵەتی کارکردنی دەرمانخانەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

زانکۆکان داوا لە خوێندکاران دەکەن ئامادەنەبوون لە وانەکان بە جیدی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

زانکۆکان داوا لە خوێندکاران دەکەن ئامادەنەبوون لە وانەکان بە جیدی وەربگرن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فلیپین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فلیپین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و مەترسییەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد

پۆلیسی ئاکرێ: تۆمەتباری کوشتنی دوو براکە دەستگیرنەکراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

پۆلیسی ئاکرێ: تۆمەتباری کوشتنی دوو براکە دەستگیرنەکراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە