Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

بەهۆی خنکانی کەسێکەوە لە سلێمانی سێ کەس دەستگیرکران

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر دۆسیەی خنکانی گەنجێک لە چەمی چەمەکی سەر بە ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێر، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ـی ئاب بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوی خنکانی گەنجێک بەناوی (م. ج.ن) لەدایکبووی ساڵی 2000 لە کاتی مەلەکردندا لە چەمی چەمەک، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: "دوای رێکارە یاساییەکان و پشکنین بۆ تەرمی هاووڵاتییەکە، بە بڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران".

ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کە تەرمەکە دەرهێندرا هەندێک شوێنەوار بە جەستەیەوە بوو بۆیە گومان لای پۆلیس دروستبوو سێ کەسمان دەستگیرکرد".

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە، بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری مردنەکە خنکان بووە لە ئاوەکەدا یان رووداوی نەخوازراو.

ئەوانەی دەستگیرکراون پۆلیس ناسنامەیانی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە: (ش. ش. م لەدایکبووی ساڵی 2001 - هـ. ئـ. ع لەدایکبووی ساڵی 1997 - هـ. ئـ. ع لەدایکبووی ساڵی 1994.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەرسێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست و بەگوێرەی جۆری رووداوەکە سزاکانی جیاوازە، کە دەگاتە زیندانیکردنی هەتاهەتایی.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە