Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی باراناوی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

دیمەنێکی باراناوی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ "ئەگەری بارانبارین و دابەزینی پلەی گەرما هەیە"

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. دوو کەشناس پێشبینی دەکەن، لەم مانگەدا "باران" لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ببارێت. یەکێکیان دەڵێت: "لە دوای نێوەڕاستی ئەم مانگەوە هەست بە فێنکی دەکرێت".


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێشەممە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو  پێشبینی دەکرێ لە ناوچە کوێستانییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بارانێکی کەم ببارێ، بەڵام پێشبینییەکە بۆ سەنتەری شارەکان نییە".

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتەکە زۆری ماوە ئەگەری گۆڕانکاری زۆرە لە کەشوهەوادا.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەم مانگە پێشبینی بارانبارین دەکرێ، بەتایبەت لە ناوچە کوێستانییەکان، بەڵام بۆ جێگیربوونی بارانبارین و روونبوونەوەی ئەو شوێنانەی بارانی لێ دەبارێ هێشتا کات ماوە، ئەگەر هەیە گۆڕانکاری رووبدات و لە سەنتەری شارەکانیش باران ببارێ و هەمان ئەگەری پێچەوانەش هەیە".

ئەو شارەزای کەشوهەوا پێشبینی کرد، لە دوای نێوەڕاستی ئەم مانگەوە پلەی گەرما دابەزێت و گوتی: "بەشێوەیەک دادەبەزێت رۆژانە هەستی پێبکرێت و گەرمای تووند نامێنێت؛ شەوان بە تەواوی هەست بە فێنکی دەکرێت".

پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی 
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە