Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی گەڕەکی چوارچرای سلێمانی بێ ئاون

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گەڕەکی چوارچرا لە شاری سلێمانی ناڕەزایەتی بەرامبەر نەبوونی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دواکەوتنی ئاوی تانکەرەکان دەردەبڕن. بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی هۆکاری دواکەوتنی تانکەرەکان بووە.

رەهێڵ، کە هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی چوارچرایە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کێشەکانیان دەستپێدەکاتەوە. ئەو دەڵێت: "جگە لەوەی تۆڕی ئاومان نییە و ئاو بە تانکەرمان بۆ دابین دەکرێت، هەندێک جار بەهۆی کێشەی گازوایل بۆ تانکەرەکان، دابەشکردنی ئاوەکەشمان دوادەکەوێت."

ئەو هاونیشتمانییە گلەیی ئەوە دەکات کە سەرەڕای ئەوەی گەڕەکەکەیان دەکەوێتە ناو جەرگەی شارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن کەی تۆڕی ئاویان بۆ رادەکێشرێت.

ئاوی سلێمانی: کێشەکە تەنیا چەند کاژێرێک بووە

لە بەرامبەردا، بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو ئاماژەی بەوە کرد، ناوچەکە بە تانکەر ئاوی بۆ دابەشدەکرێت و دواکەوتنەکە تەنیا بۆ چەند کاژێرێک بووە، ئەوەش بەهۆی گرفتێک لە دابینکردنی سووتەمەنیدا بووە.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند: "لە دوێنێوە هەموو هەوڵی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی شکانی هێڵی 2ـی دووکان-سلێمانی بوو. ئەو تانکەرانەش گازوایلیان پێدەدرێت، تەنیا ئەوە بووە کە چەند کاژێرێک گازەکەیان دواکەوتووە و ئەمەش لەم دۆخەدا گرفتێکی گەورە نییە."

گەڕەکی چوارچرا یەکێکە لەو گەڕەکانەی سلێمانی کە بەشێکی هێشتا تۆڕی ئاوی بۆ دابین نەکراوە و هاوینان دانیشتووانەکەی بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست، پشت بە تانکەرەکان دەبەستن.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە