Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئاوی سلێمانی: کێشەی ئەو گەڕەکانە چارەسەر دەکرێت کە هەفتەی جارێک ئاویان پێدەدرێت

محەممەد رەحمان

محەممەد رەحمان

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحمان
محەممەد رەحمان09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، پێدانی ئاو لە گەڕەکەکانی شارەکە دەبێتە سێ رۆژ جارێک.

ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێ پەمپی نوێ دەخرێنە کار و بە تەواوی گرفتی ئاوی ئەو گەڕەکانە چارەسەر دەبێت کە شەش رۆژ یان حەوت رۆژ جارێک ئاویان پێدەگەیشت."

بەپێی قسەکانی ئامانج جەلال، دۆخی ئاوی ئەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە و سێ رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات، یاخود "لە خراپترین دۆخدا چوار رۆژ جارێک ئاویان دەبێت."

ئەو سێ پەمپە نوێیە، بڕی بەردانەوەی ئاو بۆ سلێمانی زیاد دەکەن. ئامانج جەلال دەڵێت: "بۆ هەر کاژێرێک، نزیکەی سێ هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان - سلێمانی زیاد دەکات."

ئامانج جەلال گوتی: "دوای 19 کاژێر کارکردنی بێ وەستانی تیمەکانمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا بۆرییە شکاوەکەی هێڵی دووی ئاوی دووکان - سلێمانی چاکبکرێتەوە."

گوتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، دەست بە ناردنی ئاو کراوەتەوە لە دووکانەوە بۆ سلێمانی و ئاو دەگاتەوە گەڕەکی قرگە و گەڕەکەکانی دیکەی وەک کوردسات و ئەوانەی دیکە کە ئاویان لەسەر هێڵی دووی ئاوی دووکان - سلێمانییە.

قسەکانی ئامانج جەلال ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی بەشداریکردنی بوو لە بووڵتەنی کاژێر 11ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشیکرد.

لەبارەی ئەو گەڕەکانەی تۆڕی ئاویان نییە، ئامانج جەلال گوتی: "لە 15%ـی گەڕەکەکانی سلێمانی تۆڕی ئاویان نییە، کە گەڕەکە تازەکانن و چوونەتە ناو ماستەرپلانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە، یان ئەو گەڕەکانەن کە بەردەوام لە فراوانبووندان."

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، لە رێگەی تانکەرەوە ئاو بۆ بەشێک لەو گەڕەکانە دابین دەکات. ئامانج جەلال دەڵێت: "چوار هەزار ماڵ لە رێگەی تانکەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت و ئەوەندە ئاویان پێدەدرێت کە بەشیان بکات تاوەکو جارێکی دیکە ئاویان پێدەدرێتەوە."

نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دوای زیاتر لە 19 کاژێر کارکردنی بەردەوام، توانرا کاری چاککردنی بۆری هێڵی دووی ئاوی دووکان - سلێمانی تەواو بکرێت."

بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی بەرەبەیانی دوێنێ 8ـی ئاب شکا. بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتریی سلێمانی بێئاو دەبن، لەوانەش ئیبراهیم ئەحمەد، سێتوان، کانی با، کازیوە و کۆمپانیاکانی نەوزاد.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە