Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

کچێک لە هەولێر سکاڵا لەسەر هاونیشتمانییەک تۆماردەکات: "بە ئەنقەست خۆی پێدا کێشام"

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

کچێکی دانیشتووی هەولێر بە ناوی سکاڵا موحسین، پەردە لەسەر رووداوێکی هەراسانکردن هەڵدەداتەوە کە لەلایەن کەسێکەوە لەنێو شاری هەولێر رووبەڕووی بووەتەوە و وەک خۆی دەڵێت: "کارمەندی هاتووچۆ بووە."


سکاڵا دەڵێت، ئەمڕۆ دەچێتە دادگە بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسە بگرێتەبەر کە جگە لە سووکایەتی، بە ئەنقەست ئۆتۆمبێلەکەی لێداوە.

سکاڵا موحسین لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی دوێنێ یەکشەممەی تۆڕی میدیایی رووداو، باسی لەو ساتە کرد کە خۆی و خوشکەکەی تێیدا بوون. رووداوەکە لە کاتی چوونە دەرەوەیان لە (دریم سیتی) بەرەو سوڕانەوەکەی بەختیاری دەستیپێکردووە.

سکاڵا دەڵێت: "کاتێک لە دریم سیتی هاتینە دەرێ، ئۆتۆمبێلێک لە پشتمەوە بوو، بەردەوام لایت و هۆڕینی لێدەدا. منیش بە ئاماژەی دەست پێم گوت یەک خولەک بووەستە، چونکە نۆرەیەکی دوورودرێژی ئۆتۆمبێل لەپێشم بوو و کامێراش هەبوو، نەمدەتوانی سەرپێچی بکەم یان رێگەی بدەم، بەڵام ئەو نزیکەی خولەکێک و چل چرکە هەر بەردەوام بوو لە بێزارکردنمان."

دوای تێپەڕین لە سوڕانەوەکە، دۆخەکە بەردەوام دەبێت. سکاڵا باس لەوە دەکات کە شۆفێرەکە بەردەوام بووە لە بێزارکردنی و لە جووتسایدی بەختیاریش دەستی هەڵنەگرتووە. سکاڵا دەڵێت: "کاتێک دەرفەتم بۆ کردەوە، هاتە نزیکم، دەستی کرد بە جنێودان و قسەی ناشیرین، منیش لەبەر ئەوەی زۆر بێزار ببووم، کاردانەوەم هەبوو و وەڵامم دایەوە."

بەگوتەی ئەو کچە، کەسەکە تەنیا بە جنێودان نەوەستاوە، بەڵکو لە پێش ئۆتۆمبێلەکەی راوەستاوە و رێگەی لێگرتووە و گوتی: "لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و هاتە لای پەنجەرەکەم، زۆر قسەی ناشیرینی پێ گوتم. دەستی هێنایە نێو ئۆتۆمبێلەکەم و گوتی 'بە پشتەدەست لە دەمت دەدەم'، منیش پێم گوت 'یاسا هەیە و مافی خۆم وەردەگرمەوە.'"

سکاڵا باس لە بەردەوامبوونی بێزارکردنی دەکات و دەڵێت: "ئەو کەسە قسەی بۆ ماتۆڕسکیلێکی دیلیڤەری کرد و وای لێکرد بێتە پێشم و رێگەم لێبگرێت، خەریک بوو تووشی رووداو ببم، تەنیا لەبەر ئەوەی دەیویست بڵێت بۆچی بەو خێراییە دەڕۆیت (40 یان 60)، لە کاتێکدا شەقامەکە قەرەباڵخ بوو."

بێزارکردنەکە لە شەقامی شەست مەتری بەردەوام بووە. سکاڵا دەڵێت: "دیسان رێگەی لێگرتم، ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاندەوە دواوە و بە ئەنقەست خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکەمدا و پاشان رۆیشت."

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسە، سکاڵا موحسین دەڵێت: "جلوبەرگی فەرمی پۆلیسی هاتووچۆی لەبەردا بوو. دواتر لە رێگەی ناسیاوێکەوە بۆمان پشتڕاست کرایەوە کە ئەو کەسە کارمەندی هاتووچۆیە."

ئەم رووداوە کاریگەرییەکی دەروونیی قورسی لەسەر سکاڵا و خوشکەکەی دروست کردووە. ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "خوشکەکەم لە ترسان دەگریا. من 10 ساڵە شۆفێرم، بەڵام دوای ئەو رووداوە چەند رۆژ نەموێرا دەست لە سوکان بدەمەوە و زۆر ترساوم."

لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ رووداو، سکاڵا جەختی کردەوە کە ئەمجارە ئامادە نییە بە لێبوردن کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت و گوتی: "ئەم کەسە نوێنەری یاسایە، دەبوو بە رێزەوە رێنماییم بکات نەک سووکایەتیم پێ بکات و بە ئەنقەست لێم بدات. بۆیە ئەمڕۆ دەچمە دادگە و هەموو بەڵگە و ڤیدیۆکان پێشکێش بە دادوەر دەکەم بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە