Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزیخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزیخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی ئەمڕۆی بەنزین؛ لیترێک نۆرماڵ لە هەولێر 1600 دینارە و لە سلێمانی 1200 دینار

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە. دوێنێ لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین بەڕێوەچوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، داوایان کردووە بەغدا پشکی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.


بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە نزیکەی هەزار و 600 دینارە و موحەسەن بە زیاتر لە دوو هەزار دینار. لە سلێمانی لیتری نۆرماڵ هەزار و 1200 دینارە و لە هەڵەبجە هەزار و 350 دینار.

نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆک
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ لە مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە کۆ بە هەزار و 525 دینار فرۆشراوە، موحەسەن لیتری بە دوو هەزار دینار و سوپەر بە دوو هەزار و 200 دینار.

بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆ، لیترێک بەنزین نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەولێر، هەزار و 575 بۆ هەزار و 600 دینار دەبێت. موحەسەن دوو هەزار و 100 دینار بۆ دوو هەزار و 250 دینارە و سوپەر بە نزیکەی دوو هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.

لە دهۆک هاوشێوەی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە نزیکەی هەزار و 600 دینارە. موحەسەن دوو هەزار و 250 دینار و سوپەر بە دوو هەزار و 500 دینارە.

جگە لە بەنزینی بازرگانی، بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت لە هەرێمی کوردستان لیتری بە 750 دینار دابەش دەکرێ، بەڵام بۆ وەرگرتنی نۆرەیەکی چەند کاژێری پێویستە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە 22 بەنزینخانەی شارەکە و دەوروبەری بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ، بەڵام دەبێت شۆفێران کارتی ئەلیکترۆنییان پێبێت و ئەم مانگە یەک جار زیاتر بەنزینیان وەرنەگرتبێت.

نرخی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە
ئەمڕۆ کەمترین نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانییە پاشان هەڵەبجە.

بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ 10ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لای ئێمە تاوەکو ئەمڕۆ نرخ جێگیرە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بە هەزار و 200 دینارە".

لەبارەی جۆرەکانی دیکەوە، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی گوتی: "لیترێک موحەسەن لە بەنزینخانەکان بە هەزار و 750 دینارە و سوپەر بە هەزار و 900 دینارە".

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەڵەبجە و دەوروبەری بە هەزار و 350 دینارە؛ هەروەها لیترێک بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 700 دینارە.

کۆبوونەوەی سامانە سرووشتییەکان بۆ بەنزین
دوێنێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی بۆ رێکخستنەوەی نرخی بەنزین بەڕێوەبرد. رووداو زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی تایبەت بە نرخی بەنزینی بازرگانی نەدراوە.

دوو سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ 10ـی ئاب بە رووداویان رایگەیاند: "کۆبوونەوەکە زیاتر تاوتوێکردنی دۆخەکە بوو، تێیدا هیچ بڕیارێک نەدرا کە بەنزینخانە یان پاڵاوگەکان پابەند بکرێن نرخی بەنزین دابەزێنن".

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە کە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی عێراق بۆ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دەینێرێ، بەشی ناوخۆ ناکات و دەبێت داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بکرێتەوە، پشکەکە زیاد بکات بۆ زیاتر لە 120 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەهیچ بەنزینخایەکی هەرێمی کوردستان نەدراوە؛ هەروەها ئەنجامەکەی نەدراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بۆ ئەوەی بەنزینخانەکان پابەندی نرخێک بکەن.

لە 6ی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار، لەدوای ئەو رێککەوتەوە بەنزین رۆژ بە رۆژ نرخی بەرزتر دەبێتەوە، پێش 6ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 850 بۆ 900 دینار بوو.

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەمموز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێ. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و سوپەری بە 1200 دینار دیاریکرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەمموز بازاڕ ئازادکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە