Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

گوندی داربەڕوولەی عەربەت لەبەر نەبوونی رێگەوبان خەریکە چۆڵ دەبێت

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

خراپی و قیرتاونەکردنی رێگەی سەرەکیی گوندی داربەڕوولە لە ناحیەی عەربەت، بووەتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتووانەکەی و چۆڵبوونی زۆربەی ناوچەکە. بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی سلێمانیش ئاماژە بەوە دەکات، دەرخستەی پڕۆژەکە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی راگرتنی بودجەی پڕۆژەکانەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران کارکردن تێیدا راگیراوە.

ئارۆ هەرێم، دانیشتووی گوندی داربەڕوولە، لە رادیۆی رووداوەوە گرفتەکانی گوندەکەیانی خستەڕوو و گوتی: "پێشتر زیاتر لە 100 ماڵ لە گوندەکەمان نیشتەجێبوون، بەڵام بەهۆی خراپیی رێگەی سەرەکیی گوندەکە کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە، زۆربەی خەڵکەکە کۆچیان کردووە و ئێستا تەنیا نزیکەی 20 ماڵ ماونەتەوە."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 2013ـەوە داواکاریی قیرتاوکردنیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و دەرخستەی پڕۆژەکە لە وەزارەتی داراییە و بانگەوازی تەندەرینگی بۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی نەکراوە.

ئەندازیار محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی سلێمانی، هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەکەی روونکردەوە و بە رادیۆی رووداوی گوت: "ئەو پڕۆژەیە بڕیاربوو بە جێبەجێکردنی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ بکرایە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە خەرجکردنی پارە بۆ هەموو پڕۆژەکان راگیراوە و لەپێشینە دراوە بە دابینکردنی پارەی مووچە، بۆیە پارەی بۆ خەرجنەکراوە و جێبەجێکردنی راگیراوە."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە