Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سیمکارت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ژمارەیەک سیمکارت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەغدا فرۆشتنی سیمکارتی لە بریکارەکانی هەرێمی کوردستان راگرت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بڕیارێکی لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد. بەپێی بڕیارەکە، فرۆشتنی سیمکارت لەڕێگەی بریکار و بنکەکانی فرۆشتنەوە بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێت، تەنیا لە بنکە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکان رێگەی پێدەدرێت.

بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردن لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2026 رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە شێوەیەکی کاتی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لای هەموو بریکار و بنکەکانی فرۆشتن لە هەرێمی کوردستان رابگرن، تاوەکو ئەو کاتەی پڕۆسەی "دۆکیۆمێنتکردنی ئەلیکترۆنی" و "پشکنینی ئەمنی" تەواو دەبێت.

بۆچی ئەم بڕیارە درا؟

سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سکاڵایەکی زۆر گەیشتووەتە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن، کە تێیدا دەرکەوتووە "سیمکارت بە ناوی هاونیشتمانییانەوە تۆمارکراوە بێ ئەوەی خۆیان بزانن یان رەزامەند بن."

سەرۆکی دەزگاکە هۆشداری دەدات کە ئەم کارە دەبێتە هۆی "سزای یاسایی، دارایی و کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم بەشداربووان و رێگە بۆ ساختەکاری و دزینی ناسنامەی خەڵک خۆش دەکات."

بەپێی بڕیارەکە، تاوەکو کاتی کاراکردنی سیستمی نوێی تۆمارکردن، هاووڵاتییان تەنیا دەتوانن لە "سەنتەرە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی سیمکارت بکڕن یان تۆماری بکەن.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندن دەڵێت، "ئەم هەنگاوە مەبەست لێی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکان نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی مافی هاونیشتمانییان و رێگریکردنە لە خراپ بەکارهێنانی سیمکارتەکان بۆ مەرامی نایاسایی."

هەروەها داوای لە هاووڵاتییان کردووە، رێگە بە هیچ لایەن و کەسێک نەدەن سیمکارت بە ناویانەوە تۆمار بکات لە دەرەوەی بنکە فەرمییەکان. هەروەها داوای کرد هەر کەسێک گومانی هەبوو کە زانیارییە کەسییەکانی بۆ تۆمارکردنی سیمکارت بەکارهێنراوە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆبایل و دەزگا ئەمنییەکان لە هاوئاهەنگیدایە بۆ ئەوەی بە زووترین کات سیستمی "ناسنامەی ئەلیکترۆنی" جێبەجێ بکرێت و پرۆسەی فرۆشتن ئاسایی بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە