Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بریکارێکی دابەشکردنی گازی شل لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

بریکارێکی دابەشکردنی گازی شل لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی گاز لە هەولێر بەرزبووەوە و لە سلێمانی جێگیرە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لیترێک گازی شل لە هەولێر لە 575 دینارەوە بۆ 700 دینار بەرز کرایەوە، بەڵام گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، دەڵێت، ئەوان نرخیان بەرز نەکردووەتەوە. هەروەها نرخی بەنزینی نۆرماڵیش بەگوێرەی شارەکان لەنێوان 1200 بۆ 1600 دینارە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی گازی شل لە وێستگەکانی هەولێر گران کراوە و ئێستا لیتری بە 700 دینارە، بەڵام بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخ گاز چەند رۆژێکە جێگیرە و لیتری بە 550 دینارە و هیچ بەرز نەبووەتەوە".

هەروەها عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی گاز لە قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ 11ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی ئەو گازەی دەدرێتە ماڵان بەرز نەبووەتەوە و دابەشکردن وەکو خۆی بەردەوامە، بوتڵی بە 8500 دینار".

دوێنێ دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی راگیرابێ، بەڵام سێ سەرچاوەی جیاواز هەواڵەکەیان رەتکردەوە و بە رووداویان گوت: "کارکردن بەردەوامە و راگیرانی کار دوورە لە راستییەوە".

نرخی ئەمڕۆی بەنزین

سەبارەت بە نرخی بەنزین، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، گوتی: "نرخی بەنزین جێگیرە،  لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بە هەزار و 200 دینارە. موحەسەن بە هەزار و 750 دینارە و سوپەریش بە هەزار و 900 دینارە".

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بە 1600 دینارە، موحەسەن لەنێوان 2000 بۆ 2250 دینارە و سووپەر لیتری دەگاتە 2500 دینار. لە هەڵەبجە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1350 دینارە و موحەسەن 1700 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە