Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ماسیی سەلوور

ماسیی سەلوور

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ: ماسیی سەلوور مەترسیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نییە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان و راوچییان کە بڵاوبوونەوەی ماسیی "سەلوور" لە عێراق، تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ئاو و سامانی ماسیی هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات ساڵانە زیاتر لە 35 هەزار تۆن ماسی لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێندرێت.

بێستوون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "مژار"ی رادیۆی رووداو، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ماسیی سەلوور (Catfish) کە بە ماسییەکی "دڕندە" دەناسرێت، گوتی: "ئەم ماسییە زیندەوەرەکانی لە خۆی بچووکتر دەخوات، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بە حاڵەتی زۆر کەم نەبێت بڵاونەبووەتەوە و نەبووەتە مەترسی."

سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو ماسییە و رێگەکانی چارەسەر، بێستوون نەجمەدین گوتی: "ئەو ماسییە لە وڵاتانی دراوسێوە و لە رێگەی رووبارەکانەوە گەیشتووەتە ناوەڕاست و باشووری عێراق. چارەسەرەکەشی قورس نییە؛ حکومەتی عێراق دەتوانێت لە راوچییەکانی بکڕێتەوە و وەک سەرچاوەی پرۆتین و ئالیک بۆ ئاژەڵ و ماسی بەکاریبهێنێتەوە."

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە 65 هەزار تۆن گۆشتی ماسی هەیە، لە کاتێکدا ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ساڵانە 35 بۆ 40 هەزار تۆنە.

بەڕێوەبەری سامانی ماسی گوتی: "لە 4 مانگی کۆتایی ساڵدا بەرهەمی ناوخۆ زیاترە لە پێداویستی، بەڵام لە 8 مانگەکەی دیکەدا پشت بە هاوردەکردن لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەبەسترێت.

ئەو بەرپرسە ئاشکرای کرد، ئێستا زیاتر لە 15 هەزار دۆنم حەوزی ماسی لە هەرێمی کوردستاندا هەن. زۆرترین پڕۆژەکانیش لەسەر زێی بچووک لە سنووری قەزاکانی کۆیە و تەقتەقن.

بێستوون نەجمەدین گوتیشی: "مۆڵەتی سەرەتاییمان داوەتە 230 پڕۆژەی نوێ کە ئێستا لەژێر دروستکردندان. زۆربەی بەرهەمەکان لە جۆری (کارپ)ـن، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان مۆڵەت بە 8 پڕۆژەی ماسیی سەلەمون (Trout) دراوە."

سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی سامانی ماسی لە سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکاندا، بێستون نەجمەدین ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانە لە نێوان 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن پەنجەماسی دەخرێنە ناو بەنداوە گەورەکانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە پڕۆژە حکومییەکان وەستاون، بەڵام ئێستا رەزامەندی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە