Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

بەستنی پێوەری زیرەک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات؛ تێچووەکەی 395 دۆلارە

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات و تێچووەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن شوقەکان؛ بەرپرسان و وەبەرهێنەرانیش روونکردنەوە لەسەر شێوازی پارەدان، جیاوازیی لەگەڵ ماڵانی ئاسایی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی دەدەن.


لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا (شوقەکان)، دابینکردن و بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا (سمارت میتەر) بە بڕی 395 دۆلار بۆ هەر شوقەیەک دیاری کراوە. ئەم نرخە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا و پڕۆژەی رووناکییەوە دانراوە و تێچووەکەی دەکەوێتە سەر ئەستۆی خاوەنی بنەڕەتیی شوقەکە، نەک ئەو کەسەی وەکو کرێچی تێیدا نیشتەجێیە.

شێوازی پارەدانەکە

پارەی بەستنی پێوەرەکە دەبێت لە بەشی ژمێریاریی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەکە بدرێت. لە دوای بەستنی پێوەرەکەش، خوێندنەوەی کارەباکە بەپێی سیستمی پڕۆژەی رووناکی دەبێت و پسوولەی مانگانە بۆ نیشتەجێبووان دەگەڕێتەوە، کە دەکرێت لە ماوەی دیاری کراو لە فەرمانگەی کارەبا یان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنە دیجیتاڵییەکانی پڕۆژەی رووناکییەوە بە شێوازی ئۆنلاین بدرێت.

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند: "لەو پڕۆژانەی هێشتا خەڵک نەچووەتە ناویان و پێوەری زیرەکیان بۆ نەبەستراوە، دابینکردنی سمارت میتەرەکە لە بەرامبەر گوژمەیەک پارەدایە. پێشتریش خەڵک پارەی سمارت میتەری دەدا و ئێستاش هەر خاوەن شوقەکان پارەکەی دەدەن."

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، بڕیارەکە روونە و کرێچی هیچ پەیوەندییەکی بە دانی ئەم پارەیەوە نییە؛ ئەگەر کرێچییەک بە شێوەیەک لە شێوەکان پارەکەی دابێت، دەبێت لە کرێی مانگانەی شوقەکەی بۆی بگەڕێنرێتەوە.

پارەی مانگەکانی پێش بەستنی پێوەرەکە

دیاریکردنی نرخ و کرێی کارەبای شوقەکان بۆ مانگەکانی پێش بەستنی پێوەرە زیرەکەکە (واتە مانگەکانی 4، 5 و 6)، بەپێی خوێندنەوەی پێوەرە بەستراوەکان لەلایەن بەشی تەکنیکیی پڕۆژەکەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت و دواتر پسوولەیان بۆ دەگەڕێتەوە تاوەکو بیدەن.

سۆران محمد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شڤان لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ئاگادار کراونەتەوە دەبێت بڕی 395 دۆلار بۆ پێوەرەکە بدەن و گوتی: "ئەم بڕە پارەیە زۆرە، بەتایبەت کاتێک پێشتر بەبێ پێوەر کارەبامان بۆ هەژمار کرابوو. ئێستاش دەبێت تێچووی پێوەرە 3 فەیزەکە (3-Phase) خۆمان بیدەین، لە کاتێکدا پێمان وابوو پڕۆژەی رووناکی بۆ هەمووان بەبێ تێچوو دەبێت."

ئاماژەی بەوەشدا، "بەداخەوە جیاوازی هەیە لەنێوان نرخی پێوەری ماڵان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، لە کاتێکدا هەموویان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن".

بۆ ماڵانی ئاسایی و دەرەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، تاوەکو 1ی حوزەیران حکومەت خۆی تێچووی جێگیرکردنی پێوەرەکانی لە ئەستۆ دەگرت، بەڵام لە دوای ئەو رێککەوتەوە و لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا، بەهۆی بەکارهێنانی سیستمی فێنککردنەوە و لۆدی بەرز کە پێویستی بە پێوەری 3 فەیز هەیە، بڕیاری وەزارەت وایە تێچووەکەی دەکەوێتە سەر ئەستۆی خاوەن موڵکەکان.

دەستپێکردنی پڕۆژەکە و گرتنەوەی ماڵان

پڕۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستانەوە راگەیێندرا. ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سیستەمی پسوولەی کۆن و کارەبای مۆلیدە کۆتایی پێ بهێنێت.

ئەم پڕۆژەیە تەنیا تایبەت نییە بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و شوقەکان، بەڵکو گشت ماڵان، شوێنە بازرگانییەکان و سەرجەم هاونیشتمانییان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تاوەکو چیدیکە کێشەی بێکارەبایی نەمێنێت.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبای هەولێر ئاسایی بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە